گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

جەنەڕاڵێکی ئەمریکی: لەدوای لەدایکبوونی داعش لە عێراق کشاینەوە

2021.04.27 - 22:43
App store icon Play store icon Play store icon
جەنەڕاڵێکی ئەمریکی: لەدوای لەدایکبوونی داعش لە عێراق کشاینەوە

ناس کورد-

جەنراڵێكى ولاتە يەكگرتووەكانى ئەمريكا پێى وايە، كشانەوەى هێزەكانى وڵاتەكەى لە عێراق بووەهۆى لەدايكبوونى ڕێكخراوى داعش و "دەستپێكردنى كارە دڕندانەكانى"، نورى مالكيش بە بەشێكى گەورەى ئەو شكستە دەزانێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى "شرق الاوسط" لە زارى جەنراڵ جۆزێف فۆتێل، فەرماندەى پێشووى سەركردايەتى ناوەندى ئەمريكى لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست (27ى نيسانى 2021) بڵاويكردووەتەوە، كشانەوەى هێزەكانى ئەمريكا لە عێراق هاوكار بووە بۆ لەدايكبوونى ڕێكخراوى داعش و دەستپێكردنى كارە دڕندانەكانى.



ڕوونيشيكردووەتەوە، بەشى گەورەى ئەوەش بەر نورى مالكى، سەرۆكى وەزيرانى پێشووترى عێراق دەكەوێت، چونكە مالكى بووە هۆى بە سياسیكردنى سوپا و ئەوەش بووە هۆى ئەوەى نەتوانن شەڕى دژى داعش بكەن لەساڵى 2014 و موسڵ داگير كرا.

 

فۆتێل لە بەشێكى ترى قسەكانيدا جەختيلەوەكردووەتەوە، ئيدارەى ئەمريكا بە سەرۆكايەتى جۆ بايدن پاڕێزگارى لە ئاستى ئێستا پشتگيريەكانى دەكات و پێشى وايە ئەوە باشە، بەڵام پێويستە ئەو ئاڕاستەيە ببينين كە دەيگرنەبەر و كێشەكانى وەك داعش و سوريا چارەسەر بكرێت كە تەنها كێشەى سەربازى نين.

 

ڕونيشيكردووەتەوە، پێويستە ئەوەش لە ڕێگەى هەوڵى دبلۆماسى و چارەسەرى سياسييەوە بێت، ئەوەش تاكە ڕێگەيە كە چارەسەرى كۆتايى هەبێت.