گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری بخوێنەوە

وەزیری لێبوردەیی ئیمارات تۆمەتبارە بە دەستدرێژی سێكسی بۆسەر کچێک

2021.04.27 - 20:48
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری لێبوردەیی ئیمارات تۆمەتبارە بە دەستدرێژی سێكسی بۆسەر کچێک

ناس کورد-

پارێزەرێكى بەريتانى ئاشكرايكردووە، بەهۆى دەستدرێژى سێكسى بۆ سەر بريگرتەكەى سكاڵاى ياسايى لەسەر شێخ نەهيان بن موبارەك نەهيان، يەكێك لە ئەندامانى خێزانى فەرمانڕەواى ئيمارات و وەزيرى لێبوريى ئەو وڵاتە تۆمار دەكەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى گارديانى بەريتانى (27ى نيسانى 2021) لەزارى پارێزەرى كچێكى بەريتانييەوە بەناوى كيتلين ماكنمارا بڵاويكردووەتەوە، هەنگاوەكانيان بۆ تۆماركردنى سكاڵا لەسەر بن موبارەك دەست پێكردووە، ئەوەش بە تۆمەتى دەستدرێژى سێكسى بۆسەر بەريگرتەكەيان.

 

لاى خۆيەوە كيتلين ماكنمارا لە ڕاپۆرتەكەدا باسى لەوەكردووە، لە ڕۆژى 14ى شوبانى 2021 لە شوێنى نيشتەجێبونى بن موبارەك لە ئەبوزەبى دەستبەسەر كراوە و چەندين جار دەستدرێژى سێكسى كراوەتە سەر.

 

لە لايەكى ترەوە پاڕێزەرەكانى ئەو كچە باسيان لەوە كردووە، بەهۆى ئەوەى دەسەڵاتدارانى بەريتانيا دادگايیكردنى ئەو شێخەيان ڕەتكردووەتەوە، ئەويش ناچار بووە پەنا بۆ تۆماركردنى سكاڵا ببات، ئەوە دەرفەتێكە بۆ ئەو شێخە تا دان بەوەدا بنێت كە شتێكى هەڵە ڕوويدا و بگەنە ڕێكەوتنێك، بەڵام ئەگەرى ڕوودانى ئەوە هێشتا پرسيارێكى كراوەيە.

 

بەپێى زانياريەكان، ڕوداوەكە لە ميهرەجانى "هاى" ڕۆشنبيرى لە مانگى شوباتى 2021 لە ئەبوزەبى ڕوويداوە كاتێك ماكنمارا بەرپرسى ڕێكخستنى ميهرەجانەكە بووە، چووە بۆ شوێنى نيشتەجێبونى تايبەتى بن موبارەك و وايزانيوە كە چاوپێكەوتنى كارە.

 

پێشتريش لاى خۆيەوە بن موبارەك بە توندى ئەو تۆمەتانەى ڕەتكردبووەوە، دادگاى بەريتانى بەهەمان شێوە ڕەتيكردبووەوە بە بيانوى نەبونى بەڵگەى پێويست و حكومەتى بەرتيانياش بەوە تۆمەتبار دەكرێت كە بەهۆى بەرژەوەندى تايبەتەوە لەگەڵ ئيمارات كەيسەكەيان پشتگوێ خستووە.

 

كيتلين ماكنمارا باس لەوەدەكات، سەرەتاى نەيويستووە سكاڵا تۆمار بكات و لەبەرامبەر بڕێك پارە پەردەپۆش بكرێت، بەڵام دواى ئەوەى تێكەڵى ئەو كەسانە بووە كە هەمان نەهامەتى ئەويان بەسەرهاتووە، بڕياريداوە ئەو كارە بكات.