گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارتی بۆ یەکێتی و گۆڕان: ناکرێت ئاوا بکەن

2021.04.27 - 18:26
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی بۆ یەکێتی و گۆڕان: ناکرێت ئاوا بکەن

ناس کورد- 

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، پەرلەمانتارانی یەکێتی بە پرسیارەکانیان لەبارەی لێبڕینی موچە ئیحراجی بۆ قوباد تاڵەبانی دروستدەکەن و دەشڵێت، ڕێککەوتنیان لەگەڵ گۆڕان بە 12 کورسی بووە، نەک شەش کورسی و هیچ لایەنێکیشیان لە حکومەت بە زۆر نەهێشتووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان (سێشەممە 27ی نیسانی 2021) لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "هەندێک لایەن پێیەکیان لە حکومەت و پێیەکیان لە ئۆپۆزسیۆن دایە، یەکێتی و گۆڕان ناکرێت وەک ئۆپۆزسیۆن مامەڵە بکەن و لە حکومەتیش بن." 

 

وتیشی، یەکێتی شەریکە لە حکومەت و پەرلەمانتارانی ئەو حزبە بە پرسیارەکانیان لەبارەی لێبڕینی موچە ئیحراجی بۆ جێگری سەرۆکی حکومەت دروستدەکەن. 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "لەگەل گۆڕانیش ڕێککەوتنمان کردووە بە 12 کورسی، نەک شەش کورسی." 

 

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی پەیامێکیشی ئاڕاستەی ئەو دوو حزبە کرد و ڕایگەیاند، "کەسمان بە زۆر لە حکومەت نەهێشتووەتەوە کە ناڕازین دەتوانن بکشێنەوە."