گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بڕیاری نوێ دەردەکات

لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بڕیار لەبارەی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان دەدات

2021.04.27 - 16:59
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بڕیار لەبارەی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان دەدات

ناس کورد-  

وەزیری تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، لە نزیکترین کاتتدا لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و تاووتوێی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان دەکات. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (سێشەممە 27ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، "لە نزیکترین کاتتدا کە ڕەنگە ئەم هەفتەیە بێت لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە بەمەستی دەرکردنی بڕیار نوێ لەبارەی ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا." 

 

وتیشی، "هەروەها وەک وەزارەتی تەندروستی ڕاپۆرتێک سەبارەت بە دۆخی کۆرۆنا ئامادەدەکەین و  لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا دەیخەینەڕوو و هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکەین بەمەبەستی بڕیاردان لەبارەی پرۆسەی خوێندن و کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان." 

 

هاوکات وەزیری تەندروستی پەیامێکی ئاڕاستەی هاووڵاتیان کرد و ڕایگەیاند، " لەئێستادا هاووڵاتیان فشارێكی زۆر دەكەن بۆ وەرگرتنی ڤاكسین، كە ئەوەش مافی خۆیانە، بەڵام دڵنیایان دەکەینەوە کە دەتوانن بەبێ وەرگرتنی ڤاكسینیش گەشتی وڵاتانی دەرەوە بكەن و  ئەوەی لەوبارەیەوە وتراوە تەنیا پێشنیاز بووە و بڕیاری لەسەر نەدراوە."