گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وەزارەتی پەروەردە بریارێکی تایبەت بەخوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەرکرد

2021.04.27 - 15:16
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی پەروەردە بریارێکی تایبەت بەخوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەرکرد

ناس کورد-

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەنوسراوێکی فەرمی ناوەندەکانی خوێندن ئاگاداردەکاتەوە کەخوێندکارانی پۆلی 12ى ئامادەیی دەتوانن لەوەرزی دووەمدا هاوشێوەی وەرزی یەکەم بەڵێننامەی خوێندن بەشێوازی ئەلکترۆنی پڕ بکەنەوە و بەپێچەوانەوە دەتوانن هەڵیوەشێننەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتی پەروردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان (27ى نیسانى 2021) لە نوسراوێکدا کە واژوی ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی لەسەرە داواکراوە لە ناوەندەکانیی خوێندن ئاگاداری خوێندکارانی پۆلی 12 وێژەیی و زانستی بکەنەوە کە دەتوانن لەوەرزی دووەمدا هاوشێوەی وەرزی یەکەم بەڵێننامەی خوێندن بەشێوازی ئەلکترۆنی پڕ بکەنەوە".

 

لە نوسراوەکەدا ئاماژ بەوەکراوە "ئەو خوێندکارانەی کە لەوەرزی یەکەمدا بەشێوازی ئەلکترۆنی درێژەیان بەخوێندن دابوو  ئێستا دەتوانن هەر بەو شێوازە بەردەوام بن و هەروەهاش دەتوانن بەڵێننامەکەیان هەڵوەشێننەوە و دەست بکەنەوە بە خوێندنی ناو پۆل" .

 

هەر بەپێی نوسراوەکەی وەزارەتی پەروەردە "ئەو خوێندکارانەی کە لەوەرزی یەکەمدا لەناو پۆل درێژەیان بەخوێندن داوە دەتوانن لە وەرزی دووەمدا بەڵێننامەی خوێندن بە شێوازی ئەلکترۆنی پڕ بکەنەوە".

 

وەزارەتی پەروەردە ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەو خوێندکارانەی کە ئارەزووی ئەوەیان هەیە لەوەرزی دووەمدا بەشێوازی ئەلکترۆنی درێژە بەخوێندن بدەن، دوا موڵەت بۆ پڕکردنەوەی بەڵێننامەکە تا 1ی مانگی ئایاری داهاتووە".