گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’پشکى چوار مانگ’’..پێشبینى نوێ بۆ وادەى ناردنى بودجەى هەرێم راگەیەنرا

2021.04.27 - 14:55
App store icon Play store icon Play store icon
’’پشکى چوار مانگ’’..پێشبینى نوێ بۆ وادەى ناردنى بودجەى هەرێم راگەیەنرا

ناس کورد-

 

بەشیر حەداد رایگەیاند، پێویستە بەغدا پشکى بودجەى چوار مانگ رەوانەى هەرێم بکات، بریکارى پێشووى وەزارەتى داراییش پێشبینیدەکات ناردنی پشكی ھەرێم بكەوێتە مانگی داھاتوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە بە پێگەى فەرمى پارتى راگەیاند، ھیچ بەربەرستێك لە بەردەم جێبەجێكردنی رێككەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدا لەبارەی یاسای بودجەوە نییە و جێبەجێ دەكرێت، لەبەر ئەوەی ھەردوولا پابەندبوونی خۆیان ڕاگەیاندووە.

 

وتیشى "بۆ جێبەجێكردن و دانانی میكانیزمێك بۆ رێككەوتنەكەی ھەرێم و بەغدا، بڕیارە شاندێكی ھونەریی وەزارەتی دارایی ھەرێم سەردانی بەغدا بكات، پێویستە بەغداش پشكی ھەرێم بۆ چوار مانگی ئەمساڵ رەوانە بكات".

 

لای خۆیەوە،  فازڵ نەبی، بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، جێبەجێكردنی رێككەوتنی ھەرێم و بەغدا، ھیچ كێشەیەكی لە بەردەمدا نییە و تەنیا ئەوەی دەوێت شاندێكی ھەرێم بچێتە بەغدا بۆ چۆنیەتیی خەرجكردن و دانانی ئالیەتێك بۆ خەرجكردنی، بۆیە گرنگە پەلە بكرێت لە چوونی شاندی ھەرێم بۆ بەغدا.

 

دەشڵێت "عێراق لەمەودوا دەست بە جێبەجێكردنی پشكی پارێزگاكان دەكات و پێویستە پشكی ھەرێمیش لەو چوارچێوەیەدا خەرج بكات، چاوەڕواندەكرێت ناردنی پشكی ھەرێم بكەوێتە مانگی داھاتوو".

 

هەفتەى رابردوو سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم ڕایگەیاند، شاندى هەرێم دەچێتەوە بەغدا و لەسەر سێ ئاست گفتوگۆیەکى جیاواز لەگەڵ بەغدا دەکەن بۆ جێبەجێکردنى یاسای بودجە و چۆنیەتى دیاریکردنى پشکى هەرێم.  

 

ئومێد سەباح لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، گفتوگۆکانى ئەمجارە جیاواز دەبن، وەزارەتى سامانە سروشتیەکان لەگەڵ وەزارەتى نەوت، چاودێرى دارایی هەرێم لەگەڵ چاودێرى دارایی بەغدا، دارایی هەرێم لەگەڵ دارایی فیدراڵ. 

 

وتیشى، "گفتوگۆکانى ئەم جارە بۆ جێبەجێکردنى یاساى بودجە و چۆنیەتى دیاریکى پشکى هەرێمە کە بەشێوەى مەقاسە دەبێت یان نا".  

 

ئومێد سەباح باسى لەوەشکرد، سەرۆک وەزیرانى هەرێم نوسراوێکى فەرمى ئاڕاستەى سەرۆک وەزیرانى عێراق کردووە کە تێیدا جەختیکردووەتەوە لەسەر پابەندبوونى هەرێم بە یاساى بودجە.