گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ئوتێلى پێنج ئەستێرە’’

یەکێتى و گۆڕان وەڵامى پارتى دەدەنەوە: نەهاتووین قڕوقەپ دابنیشین

2021.04.27 - 14:06
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتى و گۆڕان وەڵامى پارتى دەدەنەوە: نەهاتووین قڕوقەپ دابنیشین

ناس کورد-

 

فراکسیۆنەکانى یەکێتى و گۆڕان وەڵامى فراکسیۆنى پارتى دەدەنەوە لەبارەى تۆمەتبارکردنیان بەوەى پێیەکیان لە ئۆپۆزسیۆنە و پێیەکیان لە دەسەڵاتە و رەخنە لە حکومەت دەگرن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەکۆبوونەوەى ئەمڕۆى پەرلەماندا چەند پەرلەمانتارێکى پارتى رەخنەى توندیان لەیەکێتى و گۆڕان گرت و جەختیانکردەوە کە دەرگا کراوەیە بۆ کشانەوەیان و حکومەت ئوتێلى پێنج ئەستێرە نییە هەرکات لە خزمەتگوزارییەکانى رازى نەبن بچنە دەرەوە.

 

کاروان گەزنەیی پەرلەمانتارى فراکسیۆنى یەکێتى لەکۆبوونەوەى پەرلەماندا رایگەیاند "بەڵێ ئێمە پێمانوایە حکومەت ئوتێلى پێنج ئەستێرەیی نییە، بەڵام لەهەمانکاتدا رێکخراوى خێرخوازیش نییە هەرکاتێک بیەوێت موچەى خەڵک ببڕێت یاخود نا".

 

وتیشى "ئێمە لە حکومەت نین بۆ چاوپۆشى لەگەندەڵى و نادادى".

 

لاى خۆیەوە، گوڵستان سەعید سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان وتى "هیچ رێککەوتنێکى سیاسی بەربەست نییە لەبەردەم ئەوەى پەرلەمانتارانى گۆڕان رەخنە لە حکومەت بگرن".

 

وتیشى "چاوپۆشى ناکەین لە لێبڕینى موچە و گەندەڵى و قاچاخچێتى، ئێمە دەزانین حکومەت ئوتێلى پێنج ئەستیرە نییە، بەڵام نەهاتوین دابنیشین بۆ ئەوەى قڕ و قەپ بکەین و هیچ نەڵێین".