گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

لە پارتى یەوە بۆ یەکێتى و گۆڕان: دەرگا بۆ کشانەوە لەحکومەت کراوەیە

2021.04.27 - 12:35
App store icon Play store icon Play store icon
لە پارتى یەوە بۆ یەکێتى و گۆڕان: دەرگا بۆ کشانەوە لەحکومەت کراوەیە

ناس کورد-

 

پەرلەمانتارێکى فراکسیۆنى پارتى لەپەرلەمانى کوردستان رەخنەى توندى لەیەکێتى و گۆڕان گرت و رایگەیاند، دەرگا بۆ کشانەوە لە حکومەت کراوەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەهمەن کاکە عەبدوڵا پەرلەمانتارى پارتى لەکۆبوونەوەى ئەمڕۆى پەرلەماندا وەڵامى پەرلەمانتارانى یەکێتى و گۆڕانى دایەوە و وتى "ئەم مانگە بۆ پێدانى موچە 180 ملیار دینار لەداهاتى ناوخۆ بەکارهاتووە 106 ملیارى هى هەولێر، 80 ى هى سلێمانى یە و تا ئێستا 25 ى نەدراوە و حکومەت فشاریان لێدەکات".

 

وتیشى "بەرپرسی دۆسیەى بایۆمەترى لاى جێگرى سەرۆکى حکومەتە بۆچى واژۆى لەسەر ناکات بۆ بڕینى دوو موچە و سێ موچە".

 

بەهمەن کاکە عەبدوڵا باسى لەوەشکرد، پارتى بێمنەتە لە پێکهێنانى هێزى هاوبەشى حکومەت بۆ خاڵە سنورییەکان، بەڵام ئەوە هێزى ترە ئامادە نییە.

 

دەشڵێت "حزبى واهەیە بە 12 کورسی رێککەوتنى لەگەڵ پارتى کردووە بۆ پێکهێنانى حکومەت، ئێستا خاوەنى شەش کورسییە، دەرگا کراوەیە بۆ کشانەوە لەحکومەت".