گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

’’چوار هاوپەیمانى و هەشت پارێزگا’’..هێزە سونییەکان لەبارەى هەڵبژاردنەوە بڕیاریاندا

2021.04.27 - 11:28
App store icon Play store icon Play store icon
’’چوار هاوپەیمانى و هەشت پارێزگا’’..هێزە سونییەکان لەبارەى هەڵبژاردنەوە بڕیاریاندا

ناس کورد-

 

هێز و لایەنە سونییەکان بڕیاریاندا بە چوار هاوپەیمانى گەورە بچنە هەڵبژاردنى پێشوەختەى پەرلەمانى عێراقەوە و کێبڕکێ لەسەر کورسییەکانى هەشت پارێزگا بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راپۆرتێکى رۆژنامەى "ئەلمەدا" ى عێراقى، چاوەڕواندەکرێت کێبڕکێى لایەنە سونییەکان لەنێوان هاوپەیمانى تەقەدوم بەسەرۆکایەتى محەمەد حەلبوسى و هاوپەیمانى ئیرادە بێت بەسەرۆکایەتى خەمیس خەنجەر کە لەهەشت حزب پێکهاتووە.

 

محەمەد عەبد رەبە سەرکردە لە هاوپەیمانى ئیرادە دەڵێت، زۆربەى هاوپەیمانێتییەکان پێکهێنراون دواى دانوستانەکانى چەند رۆژى رابردوو بۆ دروستکردنى چوار بۆ سێ هاوپەیمانى.

 

وتیشى دیارترین چوار هاوپیمانێتییە سونییەکە بریتین لە، هاوپەیمانى تەقەدوم بەسەرۆکایەتى محەمەد حەلبوسى، ئیاردە بەسەرۆکایەتى خەمیس خەنجەر، هاوپەیمانى نێوان ئوسامە نوجێفى و جەمال زارى کە گفتوگۆ لەنێوانیان بەردەوامە، ئەگەریش هەیە ئەحمەد جبورى (ئەبو مازن) سەرۆکى پارتى جەماهیر بەتەنها بەشدارى بکات.

 

محەمەد عەبد رەبە پێیوایە، کێبڕکێی ئەو هاوپەیمانێتییانە لەبەغدا و دیالە و ئەنبار و سەڵاحەدین و کەرکوک و نەینەوا و بابل و بەسرە دەبێت.

 

جەختیشیکردەوە، هێشتا ئەو هاوپەیمانێتییانە لە کۆمسیۆن تۆمارنەکراون و رەنگە لەچەند کاتژمێرى داهاتوودا تۆماربکرێن.

 

هێزە سونییەکان لەم خولەى پەرلەمانى عێراقدا خاوەنى 73 کورسین، کە 50 کورسیان پشکى هاوپەیمانى میحوەرە کە ساڵى 2018 پێکهێنرا.