گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆبوونەوەى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بایکۆتى تێکەوت

2021.04.27 - 11:02
App store icon Play store icon Play store icon
کۆبوونەوەى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بایکۆتى تێکەوت

ناس کورد-

 

ئەندامانى کۆمەڵى دادگەرى و هاوپەیمانى بایکۆتى کۆبوونەوەى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانییان کرد کە تایبەتە بە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى شارەوانییەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کاسترۆ مەعروف ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى لە فراکسیۆنى هاوپەیمانى لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، ئەو ئەنجومەنانە بەدابەشکارى و پشکى حزبى دیاریدەکرێن، بۆیە بایکۆتى کۆبوونەوەکەیان کردووە.

 

لاى خۆیەوە، میدیا شێخ ئەحمەد سەرۆکى فراکسیۆنى خزمەت لە ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى رایگەیاند، داواى پشکى خۆیان دەکەن لەو ئەنجومەنەدا و پێویستە ئەندامێکى کۆمەڵى دادگەرى بۆ ئەو ئەنجومەنە زیاد بکرێت.

 

وتیشى دوو ئەندامەکەى یەکگرتوو لەفراکسیۆنى خزمەت کۆبوونەوەکەیان بایکۆت نەکردووە و تەنها دوو ئەندامەکەى کۆمەڵ بایکۆتیان کردووە.

 

میدیا شێخ ئەحمەد جەختیکردەوە، لەگەڵ ئەوەشدا لیستى خزمەت هەڵنەوەشاوەتەوە و لەکارکردن لە چوارچێوەى ئەو لیستەدا بەردەوامن.