ناس کورد-
سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان بڕگەیەکى تر‌ى بۆ کارنامەى دانیشتنى ئەمڕۆى پەرلەمانى کوردستان زیاد کرد و دانیشتنەکەش بە ئامادەبوونى وەزیرێکى حکومەتى هەرێم بەڕێوەدەچێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان (27ى نیسانى 2021) بڕگەى "ڕێزگرتن له‌به‌ها پیرۆزه ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی مرۆڤ"ى بۆ کارنامەى دانیشتنى ئەمڕۆى پەرلەمانى کوردستان زیاد کرد کە بەچوارچێوەى یاداشتى ژمارەیەک لە پەرلەمانتار ئاراستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان کرابوو.
ڕێواز فایەق، سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان (26ى نیسانى 2021) بانگهێشتنامەیەکى ئاراستەى پەرلەمانتاران کرد و تیایدا داواى لێکردن ئامادەى ئەو دانیشتنەى پەرلەمان ببن کە ڕۆژى (سێشەممە) بەئامادەبوونى کوێستان محەمەد، وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئەنجام دەدرێت.
بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
پشت به‌ستن به‌حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره (10)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌رۆی ڕۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی 2021/4/27، تكایه له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده بن.
له‌گه‌ڵ ڕێزدا..
د.ڕێواز فایق حسێن
سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق
به‌رنامه‌ی كار
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووەم و سێیەم) له‌مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (10)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (11)ی نیوه‌ڕۆى ڕۆژی سێشەممە رێكه‌وتی 2021/4/27، به‌م شێوه‌یه بێت:
* خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی كێشه‌كانى (منداڵان و هاووڵاتییانی خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و خانه‌واده‌كانیان، به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیرى (كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی)ى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی حوكمى بڕگه‌ی(یه‌كه‌م)ى مادده‌ى (66) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.