ناس کورد-
ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان دۆسیەیەک لە دەروازەى حاجى ئۆمەران ئاشکرا دەکات و بە دیاردەیەکى مەترسیدار ناوى دەبات و داوا لە حکومەت دەکات کۆتایى بەو دیاردە بهێنێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کاروان گەزنەیى، ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى یەکێتى (27ى نیسانى 2021) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد، له خاڵی سنوری حاجی ئۆمه‌ران دیارده‌یه‌كی مه‌ترسیدار هه‌یه، كه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم به زوی پێشی پێبگرێت بۆ كارئاسانی كۆتایهێنان به لێبڕینی موچه.
بەوتەى ئەو پەرلەمانتارە، له ئێستادا دوو كۆمپانیا كه شیش و به‌ردی پوكه، كه بۆ دروستكردنی بلۆك به‌كار ده‌هێنرێت داخڵ ده‌كه‌ن، لێخۆشبونی فه‌رمییان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی داراییه‌وه بۆ ده‌ركراوه.
گەزنەیى رونیدەکاتەوە، كۆمپانیای شیشه‌كه، ڕۆژانه نزیكه‌ی 20-25 بارهه‌ڵگر داخڵی هه‌رێم ده‌كات، كه بۆ هه‌ر بارهه‌ڵگرێك 23 تۆن تۆن شیش هه‌ڵده‌گرێت، واتا له ماوه‌ی مانگێكدا، 600 (شه‌شسه‌د) بارهه‌ڵگر زیاتر داخڵ ده‌بێت و ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش ده‌كاته 13.800 (سێزده هه‌زار و هه‌شتسه‌د) تۆن، (١٣،٨٠٠) تۆن، گومرگی هه‌ر تۆنێك شیش بریتییه له 120 (سه‌د و بیست) دۆلار، كۆی گشتی پاره‌كه‌ش له مانگێكدا ده‌كاته 1.500.000 (ملیۆنێك پێنجسه‌د هه‌زار) دۆلار، بۆ سێ مانگ ده‌كاته نزیكه‌ی 4-5 ملیۆن دۆلار.
ئاماژە بەوەش دەکات، هه‌مان هاوكێشه بۆ به‌ردی پوك دروسته، كۆمپانیای به‌خشراو ڕۆژانه 10-15 بارهه‌ڵگر داخڵ ده‌كات، واتا نزیكه‌ی 25 (بیست و پێنج) تۆن له مانگێكدا و گومرگی هه‌ر تۆنێك 40 (چل) دۆلاره به ڕسوماته‌وه و پاره‌كه‌ی ده‌كاته سه‌روی چه‌ندان ملیۆن دۆلار.
پەرلەمانتارەکەى یەکێتى ئاماژە بەوە دەکات کە ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ئه‌م جۆره "تاڵانییه" و ده‌یانی دیكه‌ی هاوشێوه له خاڵه سنورییه‌كان كۆتایی پێبهێنێت، ده‌توانێت موچه به زیاده‌وه دابه‌ش بكات، هه‌رچه‌نده ئێستاش داهات به زیاده‌وه له‌به‌رده‌سته بۆ دابه‌شكردنی موچه به‌بێ لێبڕین.
هۆشداریش دەدات، ئه‌گه‌ر به‌زویی ئه‌م تاڵانییه كۆتایی پێ نه‌هێندرێت، سكاڵا له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی تۆمار ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ڕونكردنهوه بده‌ن به ڕای گشتی كه ئایا له به‌رامبه‌ر چی لێخۆشبونییان بۆ ئه‌م دو كۆمپانیایه ده‌ركردوه و به‌ڵگه‌ی ته‌واویشم له‌به‌رده‌سته.