گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

ڤیدیۆ.. گەنجێک هاوشێوەی فیلمەکانی هۆڵیود ’’شۆفێرێکى دڕندە’’ ڕادەگرێت

2021.04.26 - 23:41
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ.. گەنجێک هاوشێوەی فیلمەکانی هۆڵیود ’’شۆفێرێکى دڕندە’’ ڕادەگرێت

ناس کورد-
گرتەى ڤیدیۆی ساتی خۆهەڵدانی گەنجێک بۆ ناو ئۆتۆمبێلێک بەمەبەستی ڕاگرتنی شۆفێرەکەی کە بەشێوەیەکی دڕندانە و مەترسیدار لە گۆڕەپانێکی شاری تیرانای پایتەختی وڵاتی ئەلبانیا هێرش دەکاتە سەر پیادەکان کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تۆڕی هەواڵیی "سکای نیوز"ی بەریتانی (26ی نیسانی 2021) گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا شۆفێرک بە ئۆتۆمبێلەکەی و بەشێوەیەکی ترسناک و دڕندانە هێرش دەکاتە سەر ئەو کەسانەی کە لە گۆڕەپانێکی شاری تیرانای پایتەختی وڵاتی ئەلبانیا پیاسە دەکەن، ئەوەش بەمەبەستی شێلانیان و زیانگەیاندن پێیان.


لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا، ئاپۆراییخەڵک لە گۆڕەپانەکەدا لە هەوڵی ئەوەدان بەهەموو شێوەیەک ئۆتۆمبێلەکە ڕابگرن، بەڵام هەموو هەوڵەکانیان شکست دەهێنێنت لەبەردەم تیژڕەوی و سوربوونی شۆفێرەکە لە بەردەوامبوون لە لێخورینی ئۆتۆمبێلەکەی بەو شێوە لاسارە.


بەگوێرەی گرتە ڤیدیۆکە، هەوڵەکان لەلایەن خەڵکی ناو گۆرەپانەکەوە بەردەوام دەبێت بۆ بەرگرتن لە شۆفێرەکە، دواتر گەنجێک بەشێوەیەکی ناوازە و بوێرانە هاوشێوەی فیلمەکانی هۆڵیود خۆی هەڵدەدات و لەجامی ئۆتۆمبێلەکە خۆیدەکاتە ژوورەوە و گورزێکی تووند لە شۆفێرەکە دەدات و ناچاری دەکات ڕابوەستێت.