ناس کورد-
لەدوای گوشارێکی زۆری بەرپرسان، ئەو پیاوە ئیتالییەی کە نزیکەى 32 ساڵە لە دورگەیەکی دوری سەردینیای باکور دەژی، بڕیاری دا دورگەکە بەجێبهێڵێت و بگەڕێتەوە بۆ ئیتالیا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەردینیا دووەم گەورترین دوورگەی ئیتالیا و دەریای ناوەڕاستە، ناوەندەکەی شاری كاليارییە، ڕووبەری خاکەکەی 24.090 کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و ژمارەی دانیشتووانەکەی یەک ملیۆن و 670 هەزار و 219 کەسە.
ساڵی 1989 ماورۆ مۆراندی کە ئێستا تەمەنی 81 ساڵە ڕۆشت بۆ دورگە بودەلی لە سەردینیا و لەوێ نیشتەجێبوو تاوەکو ئێستا. ساڵی ڕابردوو، ماورۆ ڕایگەیاند کە دانیشتوانی خاوەنی دورگەکە داوایان لێکردووە کە ئەوێ چۆڵ بکات.
دوێنێ ماورۆ لە فەیسبوکی خۆی نوسی، "من وا دەڕۆم، بەهیوام داهاتووی دورگەی بوندەلی پارێزراو بێت وەک چۆن من لە 32 ساڵی ڕابردوودا پاراستم."
ماورۆ کە پێشتر مامۆستای وەرزش بووە لە قوتابخانەکان، لە ساڵی 2018دا و لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بی بی سی ڕایگەیاندبوو، "من تێر بووم لە زۆر شت کە لە کۆمەڵگەدا هەبوو، حەز و خولیای بەکاربردن و کێشە سیاسییەکانی ئیتالیا وەڕسیان کردبووم، بۆیە بڕیارم دا بڕۆم بەرەو دورگەی چۆڵی پۆلینیسیا و دوربکەومەوە لە شارستانییەت، ویستم ژیانێکی نوێ و نزیک لە سروشت و ژینگە دروست بکەم."
دوای ئەوەى گەشتەکەى دەستپێکرد لەڕێگەی دەریاوە، ئەو و چەند هاوڕێیەکی گەیشتن بە کۆمەڵە دورگەکانی archipelago of La Maddalena، دواتر لەوێ کاریان کرد تاوەکو پارەی زیاتر بەدەستبهێنن بۆ بەردەوامیدان بە گەشتەکەیان.
بەڵام دوای ئەوەى دەگەنە دورگەی بوندەلی بەلەمەکەى دەشکێت، ئەنجا دواتر بۆی دەردەکەوێت کە پاسەوانی دورگەکە خەریکە خانەنشین دەبێت، ماورۆ مۆراندی بڕیاری دا لە دورگەکە بمێنێتەوە، ئیتر لەوکاتەوە پێشوازی لە گەشتیاران کردووە و قسەى لەگەڵ کردوون.
لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، چەندین جار هەڕەشەی دەرکردن لە ماورۆ کراوە، بەڵام دواتر نزیکەى 70 هەزار واژۆ کۆکرایەوە و داوا لە حکومەتی ئیتاڵیا کرا کە ڕێگەی بدات لەسەر دورگەکە بمێنێتەوە.
ئەو بەڵێنی دابوو ئەو دورگەیە بەجێنەهێڵێت و هیوای خواستبوو کە "لەوێ بمرێت"، بەڵام دوای چەندین هەوڵی هەڕەشەی دەرکردن، ئیتر کۆڵی داوا و وازی لە شەڕی مانەوە هێنا.
بەڵام دوێنێ یەکشەممە (25ی نیسانی 2021)، مۆراندی ڕایگەیاند کە بڕیاری داوە دورگەکە بەجێبهێڵێت، ئەو بە ڕۆژنامەی گاردیانی وتووە کە "دەچێتە شوقەیەکی بچوک لەسەر دورگەی لا مادالینا و رایگەیاند، "ژیانم زۆر ناگۆڕێت، هێشتا دەریا دەبینم."