گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە چەندە

ڕاوێژکاریی کازمى کۆى گشتى قەرزەکانى ئاشکراکرد

2021.04.26 - 22:06
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاوێژکاریی کازمى کۆى گشتى قەرزەکانى ئاشکراکرد

ناس كورد-
ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانى عێراق ئاشکرای کرد، کۆى گشتى قەرزە دەرەکییەکانى سەر عێراق کە پێویستە بدرێنەوە لەنێوان 23-25 ملیار دۆلاردایە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەزهەر محەمەد ساڵح ئەمڕۆ دووشەممە بە ئاژانسى فەرمى عێراقى ڕاگەیاندووە، ئەو قەرزانەى پێویستە بدرێنەوە ئەوانەن کە پەیوەستن بە ڕێککەوتنى نادى پاریس کە دەگەڕێتەوە بۆ پێش ساڵى 1999، لەگەڵ قەرزەکانى کاتى قەیرانى دارایی و شەڕى داعش، قەرەبووى کوەیت کە سەرجەمیان دەکاتە 23-25 ملیار دۆلار.

 

وتیشى، ئەو بڕە قەرەبووەى کوەیت کە هێشتا نەدراوەتەوە لە ملیارێک دۆلار تێناپەڕێت.

 

سەبارەت بە سودى قەرزەکان، مەزهەر محەمەد ساڵح دەڵێت، ژمارەى پەیوەندیدار بە پارەى تەرخانکراو بۆ خزمەتگوزاریی قەرزەکان واتە سودى ساڵانە و قیستەکان لە یاساى بودجە خەمڵێنراوە بە نزیکەى نۆ ترلیۆن دینار، کە دەکاتە 7%ى کۆى خەرجییەکانى بودجە.

 

باسى لەوەشکرد، ئەو ڕێژەیەکە تەنها پەیوەست نییە بە قەرزە دەرەکییەکان، بەڵکو زۆربەى بۆ قەرزە ناوخۆییەکانە کە دەگاتە نزیکەى 70 ترلیۆن دینار.

 

ڕۆژی 22ی ئایاری 2020، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێم 27 ملیار دۆلار قەرزارە، دواتر حکومەتی هەرێم زیاتر لە ملیارێک دۆلاری تری قەرز کرد، بۆیە کۆی گشتی قەرزەکان گەیشتوەتە 28 ملیار و 476 ملیۆن و 675 هەزار و 39 دۆلار.