گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

هۆشداریی توند لەپارتییەوە بۆ پەکەکە: دەستپێشخەری شەڕ نین بەڵام ڕێگەتان بۆ نەهێشتووینەتەوە

2021.04.26 - 21:25
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشداریی توند لەپارتییەوە بۆ پەکەکە: دەستپێشخەری شەڕ نین بەڵام ڕێگەتان بۆ نەهێشتووینەتەوە

ناس کورد-

سەرکردەیەکى پارتى هۆشدارییەکى توندى ئاڕاستەى پەکەکە کرد و ڕایگەیاند، ئەوان دەستپێشخەرى شەڕ نین، بەڵام پەکەکە هیچ ڕێگەیەکى بۆ نەهێشتوونەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلى حسێن، ئەندامى سەرکردایەتى پارتى و بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەى ئەو حزبە ئەمڕۆ دووشەممە (26ی نیسانی 2021) لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنى زمانحاڵى حزبەکەى ئاماژەى بەوەکرد، دەیانەوێت راستى بەرخۆدانى حکومەتى هەرێم بۆ خەڵکى ڕوونبکەنەوە لەو پرسەدا، تا دواتر تۆمەتبار نەکرێن بەوەى کە شەڕخوازن یان دەستپێشخەرى شەڕن، لەکاتێکدا پەکەکە هیچ رێگایەکى دیکەى لەبەردەم حکومەتى هەرێم نەهێشتووەتەوە.

 

وتیشى، "ئێمە خوازیارى ئەوە بووین پەکەکە بەبێ شەڕ ئەو ناوچانە رادەستى پێشمەرگە بکات کە لێی جێگیرە، ئێمە لەم قۆناغەدا لەگەڵ شەڕدا نین، بەڵام پەکەکە هیچ نەفەسێکى بۆ نەهێشتوینەتەوە".

 

عەلى حسێن باسى لەوەشکرد، دەبێت حزبەکانى هەرێمى کوردستانیش لەو پرسەدا خۆیان یەکلایی بکەنەوە و پشتیوانى حکومەتى هەرێم بن.

 

قسەکانى ئەو سەرکردەیەى پارتى هاوکاتە لەگەڵ ئۆپراسیۆنێکى نوێی تورکیا لەخاکى هەرێم لەدژى پەکەکە و تۆمەتبارکردنى پارتى بە پشتیوانیکردنى ئۆپراسیۆنەکە لەلایەن پەکەکەوە.