ناس کورد-
تورکیا لە ڕۆژی پێنجشەممەوە (29ی نیسانی 2021) تاوەکو ڕۆژی دووشەممە (17ی ئایاری 2021) داخستن و قەدەغەی گشتی لە سەرتاسەری وڵات ڕایگەیاند، ئەوەش بەهۆی زیادبوونى حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتارێکیدا (26ی نیسانی 2021) ئاشکرای کرد، "خوێندنی ناوپۆل لە سەرجەم ناوەندەکاندا دادەخرێت و هەموو تاقیکردنەوەکانیش دوادەخرێت."
دەشڵێت، "چەند بازاڕێک دەکرێنەوە لەکاتی داخستنەکەدا بەڵام بەپێی ڕێکاری پێویستی خۆپارێزی لە پەتاکە."
لە 24 كاتژمێرى ڕابردوودا لە تورکیا، 38 هەزار و 553 توشبووی نوێی کۆرۆنا دیاری کراون و 347 تووشبووش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون لەو وڵاتە گەيشتووەتە چوار مليۆن و 629 هەزار و 969 حاڵهت، گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە 38 هەزار و 358 حاڵهت و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە سێ هەزار و 590 نەخۆشن.