کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. . بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ دووشەممە 10ی حوزەیران، لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما 43 و نزمترین 28 پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانى 40 بە 28 و لە دهۆک 40 بە 29 و هاوکات لە کەرکوک 42 بە 32 پلە دەبێت. . هەروەها سبەی لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما 42 و نزمترین 27 پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانى 39 بە 27 و دهۆک 39 بە 28 و هاوکات لە کەرکوک 43 بە 31 دەبێت. .