گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

وەزیری دارایی هەرێم واژۆی لەسەر خەرجکردنی پارەیەک کرد

2021.04.26 - 17:11
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری دارایی هەرێم واژۆی لەسەر خەرجکردنی پارەیەک کرد

ناس کورد-

دوای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم داوای ڕەزامەندی وەزارەتی دارایی کرد بۆ خەرجکردنی شایستە داراییەکانی ئەو مامۆستایانەی لە ئەزموونەکانی 2019-2020 خولی یەکەم و دووەم چاودێری هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکان بوون، ئەمڕۆ وەزیری دارایی ڕەزامەندی نیشان دا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بە پێی نوسراوێکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتبوو لە 6ی نیسانی 2021 لەلایەن ئومێد سەباح واژۆ کراوە و نوسراوەکە ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی کراوە تێیدا هاتووە، ڕەزامەندی بدرێت بە خەرجکردنی سێ ملیارو 910 ملیۆن دینار بۆ مامۆستایانی چاودێری تاقیکردنەوەکانی 2019-2020 خولی یەکەم و دووەم لە پەروەردەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجەو گەرمیان.

 

بەپێی زانیارییەکانی "ناس کورد" ئەمڕۆ ئاوات شێخ  جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری بڕیارەکەی واژۆ کردووە و ئەو پارەیە دەدرێتە ئەو مامۆستایانەی کە لە ئەزموونەکانی ساڵی خوێندنی 2019_2020 چاودێریی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە بوون و ئەمڕۆ فەرمان بە گەنجینەکان کراوە پارەکە خەرج بکەن.

 

me_ga.php?id=3449