گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

ئەمریکا پشتگری ڕێکارەکانی بانکی ناوەندیی عێراقی دەکات

2021.04.26 - 16:25
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا پشتگری ڕێکارەکانی بانکی ناوەندیی عێراقی دەکات

ناس کورد-

لە دیدارێکى نێوان بانکى ناوەندیی عێراق و باڵیوزى ئەمەریکا لە بەغدا، هاریکارییە هاوبەشەکانى نێوان هەردوو وڵات لە بوارەکانى سیستمى بانکى و ئابوورى تاوتوێ کرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بانکى ناوەندیی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپیەکى بەدەستى "ناس کورد" گەیشتووە (26ى نیسانى 2021) ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ مستەفا غالیب، بەڕێوەبەرى بانکەکە پێشوازى لە ماتیۆ تولەرى باڵیوزى ئەمەریکا لە عێراق کردووە.

 

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، لە دیدارێکدا باس لە هاریکارییەکانى نێوان هەردوو وڵات لە بوارەکانى سیاسەتى دراو و ئابووریدا کراوە، هەروەها پاڵپشتیکردنى تەکنیکى کەرتى بانکى عێراقی بە بایەخ زانراوە.


هەر بەپێى ڕاگەیەنراوەکە، لاى خۆشیەوە باڵیوزى ئەمەریکا پلانى چاکسازى کە لەلایەن بانکى ناوەندییەوە ئامادە کراوە بەگرنگەوە وەسفکرا و ئامادەى پاڵپشتیەکانى وڵاتەکەشى لەبوارە جیاوازەکان و هەروەها بۆ بانکى ناوەندى و کەرتى بانکى عێراق دەربڕیووە.