کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ئاڵا تاڵەبانی ئاشکرای دەکات لە دوای لابردنی نەجمەدین کەریم لە پۆستی پارێزگاری کەرکوک، بەغدا ڕازیبوون لەسەر دانانی پارێزگارێکی کورد و یەکێتی دەیتوانی بەبێ پارتی پۆستەکە یەکلابکاتەوە ، بەڵام خۆی "خەمسارد" بوو. . ئاڵا تاڵه‌بانی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لە لێدوانێکیدا بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە: له‌دوای لابردنی نه‌جمه‌دین كه‌ریم له پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك یه‌كێتی ده‌یتوانی پارێزگاری كه‌ركوك بێ پارتی یه‌كلایی بكاته‌وه و دایبنێت، بەڵام یەکێتی خۆی خەمسارد بوو". . ئەو ئەندامەی سەکردایەتی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئه‌وكات خۆی دانوستانی لەگەڵ بەغدا ده‌كرد و په‌یامه‌كانی به‌غدای گەیاندووە، بەغدا ڕازی بووە له‌سه‌ر دانانی پارێزگارێكی كورد، تەنانەت هه‌ندێك ناو هه‌بوو عه‌ره‌ب و توركمانیش لە کەرکوک ڕازی بوون له‌سه‌ر دانانی، بەڵام دواتر دۆخی سیاسی گۆڕا، ڕه‌نگه بۆچونی عه‌ره‌ب و توركمان گۆڕابێت. . ئاڵا تاڵەبانی باسی لەوەشکردووە: "ئێستا ده‌ستوه‌ردانی هه‌رێمی لەو بابه‌تەدا هه‌یه، ڕه‌نگه ئاسان نه‌بێت، له‌سه‌ره‌تا ده‌مانتوانی به‌ڵام ئێستا پڕۆسه‌كه به‌وجۆره نیه، دەمانتوانی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و توركمان ڕێكبكه‌وین، به‌ڵام یه‌كێتی ده‌یه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی هێمنانه و ڕێككه‌وتنی سیاسیانه بابه‌ته‌كه یه‌كلایی بكاته‌وه. " . تاڵه‌بانی ئاماژەی بەوەشكردووە، یه‌كێتی بڕیاری داوه تا دوا قۆناغ شته‌كان به‌گفتوگۆ یه‌كلایی بكاته‌وه له‌نێویشیاندا بابه‌تی كه‌ركوك و به‌غداد به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌و باره‌یه‌وه نه‌گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن لەگەڵ پارتی، ئەوا پێویستە سەرکردایەتی یەکێتی کۆببێتەوە و بڕیار لەوبارەیەوە بدات. . جەختیشیکردووەتەوە، یه‌كێتی سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك وەربگرێت، بێت چونكه ئەوە مافی خۆیانە و دەبێت "براده‌رانی" پارتیش تێبگه‌ن ئه‌وه بابه‌تێكی گرنگه لای یه‌كێتی. .