گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وەزارەتى دەرەوەى ئێران لەسەر تۆمارە دەنگیەکەى جەواد زەریف هاتە دەنگ

2021.04.26 - 14:43
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى دەرەوەى ئێران لەسەر تۆمارە دەنگیەکەى جەواد زەریف هاتە دەنگ

ناس کورد- 

لەسەر بڵاوکردنەوەى تۆمارێکى دەنگى جەواد زەریف و ڕەخنەگرتنى لەقاسم سولەیمانى، وەزارەتى دەرەوەى ئێران هاتە دەنگ و دەڵێت، ئەو گفتوگۆیە بریتى بووە لەچەندین کاتژمێر و بەمەبەست لێی پەڕێنراوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەعید خەتیب زادە، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران (26ى نیسانى 2021) لەڕاگەیەنراوێکدا لەسەر بڵاوبونەوەى هەواڵى دزەپێکردنى چاوپێکەوتنێکى محەمەد جەواد زەریف ڕایگەیاند، ئەو تۆمارە دەنگییەى زەریف کە بڵاوکراوەتەوە لێى پەرتکراوە و گفتوگۆییەکى حەوت کاتژمێرییە و هیچ کاتێکیش قسەکانى پێچەوانەى ئاستى ڕێز و شانازییەکانى نییە کە وەزیرى دەرەوە بۆ حیکمەت و شەهیدبوونى قاسم سولەیمانى و ڕۆڵى  لەسەرکەوتنەکانى ئێراندا هەیەتى.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، هاوڕێیەتى زەریف و قاسم سولەیمانى دێرینە و لاى کەسیش ئەوە شاراوە نییە.

 

لەبەشێکى ترى ڕاگەیەنراوەکەى سەعید زادەدا ئەوەش هاتووە، ئەو گفتوگۆیە تەنها بۆ بیرهێنانەوەى ڕێکخستنەوەى حکومەت بووە و بڕیاریش نەبووە کە بڵاوبکرێتەوە و ناشزانرێت ئەوا وەرگرتنى بەشێکى و بڵاوکردنەوەى بەچ ئامانجێکە.

 

وتەبێژەکەى وەزارەتى دەرەوە ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە، بەهۆى ئەو دووڕووە سیاسیەوە کە لەم ڕۆژگارەدا دەبینرێت، دەکرێت چاوەڕێى بڵاوبونەوەى چەند بەشێکى ترى بەمەبەست بکرێت بۆیە لەکاتى ڕەزامەندى ئەو دەزگایانەدا کەپەیوەستن بەو پرسەوە ئەوا تەواوى گفتوگۆکە کە حەوت کاتژمێرە وەکو خۆى بڵاودەکەنەوە بێ پچڕاندنى.

 

ئەوەش دواى ئەوە هات، ماڵپەڕى ئێران ئەنتەرناشیوناڵ تۆمارێکى دەنگى کە دەستى کەوتبوو بڵاوکردەوە، بریتى بوو لەچاوپێکەوتنێکى محەمەد جەواد زەریفى وەزیرى دەرەوەى ئێران لەگەڵ کەناڵێکدا پێش بڵاوکردنەوەى دزەى پێکراوە و تیایدا زەریف ڕەخنەى توند لەهەژمون و دەستوەردانەکانى قاسم سولەیمانى لەکاروبارى دیپلۆماسى ئێرانیدا دەگرێت.