گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کامیان زیاترن؟

سلێمانی؛ ئامارەکانی گیان لەدەستدان بە ڕووداوی هاتوچۆ و کوشتن بڵاوکرایەوە

2021.04.26 - 14:03
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانی؛ ئامارەکانی گیان لەدەستدان بە ڕووداوی هاتوچۆ و کوشتن بڵاوکرایەوە

ناس کورد-

بەگوێرەی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا 66 حاڵەتی گیان لەدەستدان لەپەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراوە کە بە ڕووداوی جیاواز گیانیان لەدەستداوە و زۆرترینیان بە ڕووداوی هاتوچۆ و کوشتن بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی (دووشەممە 26ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، لەماوەی مانگی ڕابردوودا 66 حاڵەتی گیان لەدەستدان لەپەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراوە كە 51 كەسیان لەڕەگەزی نێربوون و 15 یان لەڕەگەزی مێ بوون.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو حاڵەتانەی لەپەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراوە 16 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ، 7 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی سووتاوی، 5 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی كەوتنە خوارەوە، 12 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی فیشەك و 3 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی غازی كوشندە و مەوادی كیمیایی بووە.