کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ بەشداری لە مەراسیمی سوێند خواردنی نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم گەیشتە هەولێر. . ئەمڕۆ دووشەممە 10ی حوزەیران مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم گەیشتە هەولێر و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لە لایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتەوە پێشوازی لێکرا. . ئەمە دووەم جارە وەزیری دەرەوەی تورکیا لەدوای ڕیفراندۆمەوە سەردانی هەرێم دەکات، پەیوەندییەکانی تورکیا و هەرێم لەدوای ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان بۆ جیابوونەوە لە عێراق گرژی تێکەوت. . ئەمڕۆ مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆکی نوێی هەرێم بەڕێوەدەچێت و تێیدا بەرپرسانی باڵای عێراق و وڵاتانی دراوسێ بەشداردەبن تێیدا.