ناس کورد-
بانگخوازێکى میسرى ڕونکردنەوە لەبارەى دۆخى تەندروستى شێخ یوسف قەرزاوى دەدات لەدواى توشبوونى بە پەتاى کۆرۆنا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عیسام تەلیمە، بانگخوازی میسری و ئەزهەری لە ریزەكانی كۆمەڵی ئیخوان موسلیمین (26ى نیسانى 2021) لە تویتەری خۆی ڕایگەیاند، كە بارودۆخی شێخ یوسف قەرزاوی ئەمنیداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی موسوڵمان ناجێگیرە و نەخۆشی قورس بووە لەسەری و پێویستی بەنزای خێرە.
لەچەند ڕۆژی رابردوودا هەژماری فەرمی شێخ قەرزاوی كە وەك باوكی ڕۆحی كۆمەڵی ئیخوان موسلیمین تەماشا دەكرێت و ئێستا لە وڵاتی قەتەر نیشتەجێیە توشبوونی ناوبراوی بەنەخۆشی كۆرۆنا ڕاگەیاند.