گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’سنورێکی بۆ دابنێن’’

داوا دەکرێت ’’سەمای کچ و کوڕەکەی سلێمانی و باوەشە خۆڕاییەکەی هەولێر’’ ببرێنە پەرلەمان

2021.04.26 - 12:16
App store icon Play store icon Play store icon
داوا دەکرێت ’’سەمای کچ و کوڕەکەی سلێمانی و باوەشە خۆڕاییەکەی هەولێر’’ ببرێنە پەرلەمان

ناس کورد-

ژمارەیەک پەرلەمانتاری کوردستان داوایان لە سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد لە دانیشتنی سبەینێی پەرلەماندا بڕگەیەک زیاد بکرێت و "سنوریک بۆ ئـەو بێرێزیانە دابنێریت کە لە ڕۆژانی ڕابردوو بەرامبەر بە ئـاینی ئیسلام کرا".  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە یاداشتێکدا کە ژمارەیەک پەرلەمانتار ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانیا کردووە تیایدا داوایانکردووە، "بۆ کۆبوونەوەی سبەینێ سێشەممە بڕگەیەکی تایبەت زیاد بکرێت و سنوریک بۆ ئـەو بێرێزیانە دابنێریت کە بەرامبەر بە ئـاینی ئیسلام و ئادابی گشتی دەکرێت."

 

 

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لەشاری هەولێر قورئانێک لەسەر شەقام دۆزرایەوە و بە سوکایەتی بۆ ئایینی ئیسلام دانرا، هەرچەندە دواتر ڕوونکردنەوە درا کە کارەکە بە مەبەست نەبووە و ماڵێک بە هەڵە لێیان کەوتووە، بەڵام تاوەکو ئێستا بەشێک لە هاووڵاتیان گومانیان لە ڕووداوەکە هەیە.

 

دواتر لەشاری سلێمانی کچ و کوڕێک لەسەر شەقام سەمایان کرد و ڕۆژی دواتریش لەشاری هەولێر کچێک چاڵێنجی باوەشی خۆڕایی ڕاگەیاند، ئەو ڕووداوانەش کاردانەوەی گەورەی لێکەوتەوە.