گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

زەریف دۆسیەی سولەیمانی هەڵدەداتەوە: كێشەی زۆری بۆ دروستكردین

2021.04.26 - 11:18
App store icon Play store icon Play store icon
زەریف دۆسیەی سولەیمانی هەڵدەداتەوە: كێشەی زۆری بۆ دروستكردین

ناس کورد-

لەچاوپێکەوتنێکدا کە پێش بڵاوکردنەوەى دزەى پێکراوە، محەمەد جەواد زەریف وەزیرى دەرەوەى ئێران کۆمەڵێک نهێنى پڕ مەترسیى لەسەر هەژموونى ڕابەرى باڵاى ئێران و قاسم سولەیمانى بەسەر سیاسەتى دەرەوە و دیپلۆماسییەتى ئەو وڵاتەدا ئاشکرا دەکات و دەشڵێت "هەر کاتێک بۆ دانوستانەکان چووە سولەیمانى مەرجەکانى خۆى بەسەریدا سەپاندووە".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵى "ئێران ئینتەرناشیوناڵ" (26ى نیسانى 2021) بەپشتبەستن بە تۆمارێکى دەنگى دزەپێکراو کە بریتیە لەگفتوگۆیەکى محەمەد جەواد زەریف لەمانگى ئادارى ڕابردوودا و وا بڕیار بووە لەکۆتایى کابینەکەى ڕۆحانیدا بڵاوبکرێتەوە، زەریف ڕەخنەى توند لە هەژموونى قاسمى سولەیمانى و کۆنترۆڵکردنى دیپلۆماسییەتى ئێرانى دەگرێت.

 

لەبارەى سەپاندنى سیاسەتى سوپاى پاسداران بەسەر وەزارەتى دەرەوەدا، زەریف ستراتیژى ڕژێمى ئێرانى بەشەڕى سارد وەسف کردووە و دەشڵێت، قوربانیان بەسیاسەتى دیپلۆماسییەت لەپێناو گۆڕەپانى شەڕدا زیاتر داوە وەک لەوەى قوربانى بەگۆڕەپانى شەڕ بدەن لەپێناو سەرکەوتنى دیپلۆماسیەتتدا.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، گۆڕەپانى شەڕ مەبەست لەو ئۆپراسیۆنە سەربازى و دەستوەردانى هێزە ئەمنییەکانە لەستراتیژییەتى دیپلۆماسیەتى وڵاتەکەیاندا.

 

لەبەشێکى ترى چاوپێکەوتنەکەدا لەبارەى پەیوەندییەکانى لەگەڵ قاسم سولەیمانیدا وەزیرى دەرەوەى ئێران وتوشیەتى "هەرگیز نەیتوانیوە لەپیشەکەیدا بەسولەیمانى و فەرماندەکانى ترى شەڕ شتێکى دیاریکراو بڵێت بۆ ئەوەى کاریگەرى بۆ سەر لایەنى دیپلۆماسیەت نەبێت.

 

زەریف دەشڵێت "نزیکەى هەموو جارێک کە دەچوومە دانوستانەکانەوە ئەوە سولەیمانى بوو دەیوت دەمەوێت ئەو خاڵە لەبەرچاو بگریت و ڕۆڵى ئەوە بگێڕیت، من دانوستانم لەپێناو سەرکەوتنى گۆڕەپانى شەڕدا دەکرد بۆ ئەو هێزانە".

 

زەریف نمونەیەک لەسەر ئەوە بیردەخاتەوە، وەکو بەشداریکردنى سوپاى پاسداران لەگفتوگۆکانى وەزارەتى دەرەوە لەگەڵ سێرگى لاڤرۆڤى وەزیرى دەرەوەى ڕووسیا کە قاسم سولەیمانى لیستێکى پێداوە چەند خاڵێک بووە کە پێویست بووە بەهەند وەرى بگرێت.

 

لەبەشێکى ترى چاوپێکەوتنەکەدا کە زەریف داواى کردووە ئەو بەشە بڵاونەکرێتەوە، باسى لەوە کردووە "لەسەر هەموو شتێک لەگەڵ قاسم سولەیمانیدا ڕێک نەدەکەوتم، هەرکاتێک بۆ دانوستانەکان دەچووم سولەیمانى مەرجەکانى خۆى دەسەپاند بەتایبەت لەسەر پرسى سوریا و نەیتوانیوە قایلى بکات بۆ نمونە داواى لێکردووە فڕۆکەى مەدەنیى لەسوریا بەکارنەهێنرێت بەڵام ئەو ڕەتیکردووەتەوە".