گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

زانیاریی نوێ لەبارەی پرۆسەی خوێندن.. ’’بگەینە هاوین ناتوانین درێژەی پێبدەین’’

2021.04.26 - 10:35
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاریی نوێ لەبارەی پرۆسەی خوێندن.. ’’بگەینە هاوین ناتوانین درێژەی پێبدەین’’

ناس کورد-

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە ڕایگەیاند، ڕێژەی ئامادەبوونی خوێندکاران لە خوێندنی ئەلکترۆنی ناگاتە نیوە، دەشڵیت، ئەمە تاکە ڕێگەیە بۆ ئەوەی خوێندنی ئەمساڵ نەفەوتێت، چونکە لە قوتابخانەکان ئامێری فێنککەرەوە بەپێی پێویست نییە و ناتوانرێت لە هاویندا قوتابخانەکان بکرێنەوە و وانە بخوێنرێت، دەشڵێت، وەزیری پەروەردە خۆشی دەزانێت  خوێندنی ئەلیکترۆنی خاڵیە لەپەروەردەکردن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مامۆستا سۆران عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە (دووشەممە 26ی نیسانی 2021) بە "دەنگی ئەمەریکا"ی ڕاگەیاند، " بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی کە سەرپەرشتیاری بنەڕەتی و ئامادەیی داوییانە بەمن ڕێژەی ئامادەبوونی خوێندنی ئەلکترۆنی لە قۆناغی ئامادەیی 30% بۆ 40% و لە بنەڕەتیش نزیکەی 25% بۆ 30%- ە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "یەکێک لە کێشەکانی خوێندنی ئەلیکترۆنی جەنابی وەزیریش دەزانێت کە خاڵیە لەپەروەردەکردن، تەنها فێربوونە، فێربونێکی وشکیش. "

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "خوێندنی ئەلیکترۆنی کەموکورتی هەیە و کێشەی دروستکردووە، کێشەکان جۆراوجۆرن هەریەکە بەشێوەیەک ئەوەی کە زۆرگرنگە کێشەکە ئەوەیە هەمووان دەزانن ژێرخانێکی مەعریفی لەبواری ئەلکترۆنیمان نیە، خوێندکار و دایک و باوکی خوێندکاران ناتوانن بەکارهێنەرێکی باشی ئامێرە ئەلکترۆنییەکان بن لەبەرئەوە مەعریفەیەکی باشی پەروەردەیی و ئەلکترۆنیمان نییە ئەمە یەکێکە لەکێشەکان کە ڕووبەڕوومان دەبێتەوە، کێشەیەکی تر ئەوەیە لە هەرێمی کوردستان لەهەندێک جێگە کێشەی هێڵی ئەنتەرنێتمان هەیە کە ئەمەش خۆی بۆخۆی بەجۆرێکی تر کێشەی بۆ دروستکردووین،  یەکێکی تر لەکێشەکان ئەوەیە دەکرێت بڵێین مامۆستایانیشمان بەشێوەیەک لەشێوەکان هەندێکیان لەوانەیە نەتوانن وەک پێویست مۆبایلی زیرەک بەکاربهێنن بۆئەوەی پەیوەندی لەگەڵ خوێندکارەکاندا بکەن."

 

دەربارەی کاتی دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندنی ناو پۆل؟ بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە دەڵێت، " بەڵێ کاتێک هەیە ئەگەر وەزارەتی تەندروستی هەڵسەنگاندنی ڕەوشەکە باشتر بکات و دڵنیاییەک بداتە ئێمە بەڕێکار و ڕێنمایی خۆپارێزییەوە دەتوانین درێژە بەخوێندنەکە بدەین ئەو کاتە بەڵێ دەرگای ناوەندەکانی خّێندن دەکرێتەوە."

 

سەبارەت بە چارەنوسی پڕۆسەی خوێندن لە ئەمساڵدا؟ بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەکردووە، " ئێمە ئەم ئۆفەر و بژاردەیەمان خستووەتە بەردەستی خوێندکار و مامۆستا و کەسوکاری خوێندکار وتومانە بەمشێوەیە ئێوە کۆششی خۆتان بکەن و مومارەسەی ئەم وانانە بکەن چارەنوسەکەی ئەمە تاکە ڕێگەیە بتوانیین خوێندنی پێ ڕزگار بکەین ئەگەرنا بەرەو هەفتەی کۆتایی مانگی چوار دەڕۆین کاتمان لەبەردەستدا نییە، ئێمە ناو ناوەندەکانی خوێندنمان ئەوەندە ئامێری فێنککەرەوەمان نییە کە بکەوینە هاوین ناتوانیین لەو کاتەشدا درێژە بەخوێندن بدەین بۆیە ئەم خوێندنە تاکە بژاردە و تاکە ڕێگاچارەیە کە خوێندکارانمان ساڵێکی خوێندنیان نەفەوتێت."