گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری خەزێنەی ئەمریکا: لەگەڵ چین رێکبکەوین سزاکانی سەر هواوی لادەچن

2019.06.10 - 09:38
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری خەزێنەی ئەمریکا: لەگەڵ چین رێکبکەوین سزاکانی سەر هواوی لادەچن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بە وتەی وەزیری خەزێنەی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندووە، ئەگەر لەگەڵ چین لە ڕووی بازرگانییەوە بگەنە ڕێککەوتن سزاکانی سەر هواوی لادەبات. . میدیا جیهانیەکان بڵاویانکردەوە ستیڤن منوشین, وەزیری خەزێنەى ئەمریکا ڕایگەیاندووە،  ئەگەر لە ڕووی بازرگانییەوە لەگەڵ چین بگەنە ڕێککەوتن  ترەمپ سزاکانی سەر هواوی سوکتر بکات یان لایبەرێت، بەپێچەوانەوە ئەمریکا بەردەوام دەبێـت لە سەپاندنی سزاکان و باجی زیاتر بۆسەر ئەو کۆمپانیا چینیە. . بەرپرسە ئەمریکیەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بابەتی سزاکانی سەر هواوی پەیوەندی بە ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکاوە هەیە، بەهۆی ئەوەی تەکنەلۆجیای چین بۆ مەبەستی سیخوڕی بەکارهێنراوە و ئەگەر ئەمریکا گرەنتی تەواو لە چین وەربگرێت ئەوا هاوکاری چین دەکات و سزاکان لادەبات. . لە ماوەى ڕابردوودا ئەمریکا ژمارەەک سزای بەسەر کۆمپانیای هواوی بۆ بەرهەمهێنانی موبایلە زیرەکەکان سەپاند و بەهۆیەوە کۆمپانیای گۆگڵ خزمەتگوزارییەکانی لەسەر مۆبایلە نوێیەکانی هواوی کە بڕیارە بەرهەمبهێندرێن ڕاگرت. . پێشتریش بەهۆی ئەو کێشە ئابوری و بازرگانییەی لە نێوانیاندا بوو ئەمریکا چەندین باج و گومرگی نوێی بەسەر کاڵا چینییەکاندا سەپاندبوو.