گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وەزارەتى بەرگرى تورکیا ناسنامەى سەربازێکى کوژراوى لە هەرێمى کوردستان ئاشکرا کرد

2021.04.26 - 09:46
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى بەرگرى تورکیا ناسنامەى سەربازێکى کوژراوى لە هەرێمى کوردستان ئاشکرا کرد

ناس کورد-

وەزارتى بەرگرى تورکیا ناسنامەى سەربازێکى کوژراوى لە شەڕ و پێکدادانەکانى نێوان سوپاى وڵاتەکەیى و گەریلاکانى پەکەکە لە سنورى پارێزگاى دهۆک لە هەرێمى کوردستان، ئاشکرا کرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتى بەرگرى تورکیا (26ى نیسانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ناسنامەى ئەو سەربازە کوژراوەى ئاشکرا کرد کە لە سنورى پارێزگاى دهۆک و لە روبەڕوبونەوەى سوپاى ئەو وڵاتە لەگەڵ گەریلاکانى پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە) کوژراوە.

 

راگەیەندراوەکە لە کاتێکدایە کە پێشتر وەزارەتى بەرگرى تورکیا دەستپێکردنى ئۆپراسیۆنێکى نوێى سەربازى لەناو خاکى هەرێمى کوردستان دژ بە گەریلاکانى پەکەکە راگەیاند کە سێهەمین ئۆپراسیۆنى سەربازى ئەو وڵاتەیە لەناو خاکى هەرێمى کوردستان لەماوەى کەمتر لە دوو مانگ.