گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وێنەى ئەو هاووڵاتییەى لەشەڕە تەقەکەى شەوى رابردووى چوارقوڕنە کوژرا

2021.04.26 - 08:47
App store icon Play store icon Play store icon
وێنەى ئەو هاووڵاتییەى لەشەڕە تەقەکەى شەوى رابردووى چوارقوڕنە کوژرا

ناس کورد-

وێنەى ئەو هاووڵاتییە بڵاوکرایەوە کە لە شەڕە تەقەکەى شەوى رابردووى چوارقوڕنە کوژرا  کە پێشمەرگەیە و لەبەردەم ماڵەکەى خۆیدا بەدەستڕێژى گولە گیانى لەدەستدا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پێشتر بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى راپەڕین راگەیەندراوێکى لەبارەى رووداوى شەرەتەقەکەى چوارقوڕنە بڵاوکردەوە و ناسنامەى ئەو کەسەشى ئاشکرا کرد کە لە رووداوەکەدا کوژرا.

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى راپەڕین (25ى نیسانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد "کاتژمێر ٦:١٠  هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی چوارقوڕنە  ئاگادار کران بە بوونی ڕووداوێکی تەقەکردن لە ناحیەی چوارقوڕنە لە گەڕەکی کوردستان، دوای گەیشتنی هێزەکانمان بۆ شوێنی ڕوداوەکە دەرکەوت کە لە ڕوداوەکەدا کەسێک کوژراوە. وە لە شوێنی ڕوداوەکەش ٤٤ قەوانی تەقیوی جۆری چەکی کڵاشنکۆف دۆزراوەتەوە و وەک بەڵگەی تاوان دەستیان بەسەرداگیراوە." 

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە کەسە کوژراوەکە ناوى (ف،م) لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٣ و پیشەى پیشمەرگە بووە و دانیشتوی چوارقوڕنە گەڕەکی کوردستان لەبەردەمی ماڵەکەی خۆیان لەلایەن چەند کەسێکەوە لەناو ئۆتۆمبیلێک تەقەی لێکراوە و شوێنەواری ١٨ فیشەک بەجەستەیەوە هەیە و دوای ئەنجامدانی توێکاری بۆ تەرمەکەی لە پزیشکی دادوەری دواتر ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە. 

 

راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە دەکات، بەمەبەستی دۆزینەوەی تەقەکەران و دەستگیر کردنیان، هەماهەنگی لەگەڵ بازگەکانی ئاسایشی ڕاپەڕین کرا. تەقەکەرەکان دوای ئەوەی بە ئۆتۆمبیلی خۆیان ویستیان بە بازگەی ئاسایشی بالیسان بێ وەستان تێپەڕ ببن، تەقەیان لە بازگەکە کردووە و دواتر بە هاوکاری دوو ئۆتۆمبیلی تر ڕادەکەن و ئۆتۆمبیلی سەرەکی کە لە ڕوداوی کوشتنەکە دا بەکاریان هێناوە بەجێ دەمێنێ و  ئێستا ئەو ئۆتۆمبیلە لەلایەن بازگەی ناوبراو دەستی بەسەردا گیراوە. 

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە بەگوێرەى وتەى کەسوکارى کوژراوەکە بڵاوى کردەوە "کێشەکە ڕووداوێکی کۆمەڵایەتی بووە و هەردوو لایەن خەڵکی هەولێرن، بەڵام کوژراو بۆ ماوەی چەند ساڵێکە لە چوارقوڕنە دادەنیشێت و بکوژەکانیش دانیشتوی هەولێرن و لە هەولێرەوە هاتوون بۆ کوشتنی کەسەکە." 

 

ئاماژە بەوەش کراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە فەرمانی دەستگیر کردن بۆ تەقەکەرەکان بە پێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێڕاقی دەرچووە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.