کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، بەشداری لە مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێم دەکات و سۆران عومەریش کە ئەندامێکی فراکسیۆنەکەیە ڕەخنەی لە بەشداریکردن لە مەراسیمەکە دەگرێت. . لە ڕاگەیەندراوێکدا فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاندووە، وەک ھەر کۆبوونەوەیەکی دیکەی ئاسایی لەو کۆبوونەوەیە دەڕوانن و بەشداریی دەکەن. . بڕیاری بەشداری فراکسیۆنی کۆمەڵ نیگەرانی ئەندامێکی دیاری ئەو فراکسیۆنەی دروستکردووە و بەجۆرێک لەپۆستێکدا لە هەژماری خۆی لەفەیسبوک نیگەرانیەکانی باس کردووە. . سۆران عومەر، ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵ ڕەخنەی توندی لە بڕیاری بەشداریکردن ژمارەیەک لایەنی سیاسی لە مەراسیمەکەدا گرتووە و ڕایگەیاندووە "راستگۆیی ئەوە نیە کەسێک بەھۆکاری شکستی حوکمڕانی بزانی و لەمەراسیمی بەرزبونەوەی پۆستەکەیدا کۆرسی شەرعیەت پێدانی بی."