ناس کورد-
ژمارەیەک کەس لە هەولێر لەشوێنى ئەو کچەى داواى باوەشى دەکرد گردبونەوە و دروشم و سرودى ئاینیان وتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی گرتەیەکى ڤیدیۆیی کە "ناس کورد" بینیویەتى، ژمارەیەک هاوڵاتى و مامۆستاى ئاینى دەردەکەون کە لە هەولێر گردبوونەتەوە و ناڕەزایی دەردەبڕن بەرانبەر ئەو کارەى دوو رۆژ لەمەوبەر کچێک ئەنجامیدا و داواى باوەشى دەکرد.
ئەو کەسانە لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا سرودى ئاینیان وتەوە و دروشمێکیان بە سێ زمان بەرزکردبووەوە کە لەسەرى نوسرابوو "بەهەشت بەخۆڕایی".
پێشتریش لەسلێمانى ژمارەیەک کە نوێژى تەراویحیان بردە سەهۆڵەکە لە شوێنى ئەو کچ و کوڕەى سەمایان کرد کە کاردانەوەى زۆرى بەدواى خۆیدا هێنا.