گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

محەمەد سەڵاح زۆرترین دەنگى بەدەستهێناوە بۆ ئەوەى ببێت بە باشترین یاریزانى جیهان

2019.06.09 - 23:20
App store icon Play store icon Play store icon
محەمەد سەڵاح زۆرترین دەنگى بەدەستهێناوە بۆ ئەوەى ببێت بە باشترین یاریزانى جیهان

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- محەمەد سەڵاح لە ڕاپرسییەکى ڕۆژنامەى مارکادا زۆرترین دەنگى هێناوە بۆ ئەوەى ببێت بە باشترین یاریزانى جیهان. . ڕۆژنامەى مارکا، ڕاپرسییەکى ئەنجامداوە بۆ باشترین یاریزانى حیهان و ناوى 10 یاریزانى کاریگەرى داناوە، لەنێویاندا محەمەد سەڵاحى مسرى و ئەستێرەى یانەى لیڤەرپول، تا ئێستا زۆرترین دەنگى هەوادارانى تۆپی پێى بەدەستهێناوە. . محەمەد سەڵاح لەو ڕاپرسییەدا 157 هەزار کەس دەنگیان بۆ داوە وەک باشترین یاریزانى جیهان، لە بەرامبەریشدا 68 هەزار کەس دەنگیان دژى داوە. . لەپاش یاریزانە میسرییەکە، لیۆنۆل میسی یاریزانى ئەرجەنتینى و ئەستێرەى بارشەلۆنە، دەنگى دووەمى بەدەستهێناوە، کە 151 هەزار کەس دەنگیان بۆ داوە و 70 هەزار کەسیش دژی ئەوەن میسی ببێت بە باشترین یاریزان. . لە رێزبەندى ڕاپرسییەکەى مارکا، سێیەمین یاریزان کە دەنگى هەوادارانى تۆپی پێى بەدەستهێنانەوە بۆ ئەوەى ببێت بە باشترین یاریزان، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆى پرتوگالییە، کە هاوکات ئەستێرەى یانەى یوڤێنتوسە، 137 هەزار کەس دەنگیان بۆ داوە و 77 هەزار کەسیش دژى ئەوەن یاریزانە پرتوگالییەکە ببێت بە باشترین یاریزان. . .