ناس کورد-
ئەندامێکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى رایگەیاند، حکومەتى هەرێم تەمویل کردنی هەموو جۆرە خەرجییەکى لەسەر بودجەی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی پارێزگاکان و پڕۆژەکانی دیکەی بودجە جۆراوجۆرەکان ڕاگرتووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
رەمەزان نامیق ئەمرۆ یەکشەممە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، بەپێی نوسراوی وەزارەتی دارایی و ئابوری و بەبڕیاری ژمارە ( ٥۰ ) ئەنجومەنی وەزیران و ڕێنمایی دارایی ژمارە ( ۱٤ )ی ساڵی ۲۰۲۰ تەمویل کردنی هەموو جۆرە خەرجییەک لەسەر بودجەی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی پارێزگاکان و پڕۆژەکانی دیکەی بودجە جۆراوجۆرەکان ڕاگیراوە.
دەشڵێت بەپێی ئەو نوسراوە بێت حکومەت یەک دیناری نیە بۆئەو پڕۆژانەی خەرج بکات کەلە ساڵی ۲۰۱۰ هەتا ئێستا تەواونەکراوە و چارەنوسیان بەنادیاری ماوەتەوە.
رەمەزان نامیق باسى لەوەشکرکدووە، ئەو ڕەقەمانەشی کەحکومەت جارجار لەبارەی دابینکردنی بودجە وەک مژدە ئەیداتە گوێی هاوڵاتیان "جگە قسەی خەیاڵاوی و حیبری سەرکاغەز هیچی تر نییە".