گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چۆن لەکاتى دیمەنێکى ئەکشندا تۆم کروز وێنەگرێکى رزگارکرد؟

2021.04.25 - 18:00
App store icon Play store icon Play store icon
چۆن لەکاتى دیمەنێکى ئەکشندا تۆم کروز وێنەگرێکى رزگارکرد؟

ناس کورد-

 

تۆم کروز ئەستێرەى فیلمى ئاکشن بەشێوەیەکى سەرسوڕهێنەر وێنەگرێکى رزگارکرد، لەکاتى وێنەگرتنى فیلمە نوێیەکەى بەناوى "ئەرکى مەحاڵ 7".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەکاتى وێنەگرتنى یەکێک لە دیمەنەکاندا لەسەر پشتى شەمەندەفەرێک لە باکورى يوركشاير، وێنەگرێک لەسەر یەکێک لە فارگۆنەکانى شەمەندەفەرەکە خلیسکاوە، بەڵام پێش ئەوەى بکەوێت تۆم کروز رزگاریکردووە، ئەوەش بەپێی رۆژنامەى "ئیندیپێندنت" ى بەریتانى.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، هەرچەندە وێنەگرەکە پشتێنى سەلامەتى بەستبوو، بەڵام تۆم کروز سەرکەوتوو بووە لە دۆزینەوەى رێگەچارەیەک بۆ رزگارکردنى بەبێ ئەوەى بکەوێتە سەر بەشێکى فارگۆنەکە و بەبێ کەوتنى هیچ یەکێک لەو کەلوپەلانەى بەکاریدەهێنا.

 

فیلمە نوێیەکەى تۆم کروز رووبەڕووى زنجیرەیەک شکست بووەتەوە بەهۆى پەتاى کۆرۆناوە، ساڵى رابردوو بەرهەمهێنانى راگیرا، بڕیاریشە لە ساڵى داهاتوودا ئامادەبکرێت بۆ نمایشکردن.