گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەجەکە: لەسەر هێرشەکەى سەر پەکەکە پەیوەندى بە مەسرور بارزانى یەوە کراوە

2021.04.25 - 17:29
App store icon Play store icon Play store icon
کەجەکە: لەسەر هێرشەکەى سەر پەکەکە پەیوەندى بە مەسرور بارزانى یەوە کراوە

ناس کورد-

 

کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) رایگەیاند، تورکیا لەسەر هێرشە نوێیەکەى بۆ سەر پەکەکە پەیوەندى بە سەرۆکى حکومەتى هەرێمەوە کردووە و ئەویش هەڵوێستێکى "ئەرێنى" نیشانداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەجەکە ئەمڕۆ یەکشەممە لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، دەوڵەتی تورکیا لە شەوی ٢٣لەسەر ٢٤ی نیسان لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی گەریلادایە، دەستی بە هێرشێکی بەرفراوانکردووە.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، پیش هێرشەکە بەرپرسانی تورکیا لەگەل بەرپرسانی وڵاتانی ئەورووپایی و ئەمریکادا چاوپێکەوتنیان ئەنجامداوە "ئەمە دەرخەری ئەوەیە کە ئەم هێرشە بە پشتگیری و دەستووری ئەو وڵاتانە کراوە. هەروەها لەگەل سەرۆک وەزیری هەرێمی کوردستان قسەکراوە و ئەویش ئەرێنی داوە".

 

کەجەکە دەڵێت "جێگەی تێرامانە کە پەدەکە لە هەمبەر هێرشێکی ئاوەها بەرفراوان بێدەنگە. پەدەکە ماوەی سالێکە  گەلیک قادی گەریلای گەمارۆ داوە. لەخواکورک دەرکەوت کە بە ئاشکرا پشتگیری دەوڵەتی تورکیای کرد".

 

دەشڵێت "پەدەکە بەشداری هێرشەکانی دەوڵەتی تورک نەبێتیش، بە هەڵویست و بێدەنگی خۆی لە هەمبەر ئەم هێرشانە،  دەکەوێتە دۆخێکی ئاوەها کە ڕەوایی داوە بەم هێرشانە و پشتگیری دەکات".

 

کەجەکە جەختیکردووەتەوە، ئەم هێرشەی دەوڵەتی تورکیا هەڕەشە لە یەکپارچەیی عێراقیش دەکات.  هەربۆیە ئەگەر عێراق لەدژی ئەم هێرشانەدا هەڵویستێک نیشان بدات ناڕەوایی هێرشەکانی تورکیا نیشان دەدات و لاوازی دەکات.