گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

ناس کورد وێنەى هۆڵى مەراسیمەکە بڵاودەکاتەوە

سبەى نێچیرڤان بارزانى مەسرور بارزانى بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێ ڕادەسپێرێت

2019.06.09 - 22:14
سبەى نێچیرڤان بارزانى مەسرور بارزانى بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێ ڕادەسپێرێت
ناس کورد- ناس کورد یەکەم وێنەى ئامادەکارییەکانى سوێندخواردنى نێچیرڤان بارزانى بڵاودەکاتەوە، بەگوێرەى زانیارییەکانیش سبەى نێچیرڤان بارزانى مەسرور بارزانى ڕادەسپێرێت بۆ پێکهێنانى کابینەى حکومەت. . سەرچاوەیەکى ئاگادار لە تیمى پڕۆتۆکۆڵى تایبەت بە مەڕاسیمى سوێندخواردنى سەرۆکى هەرێمى کوردستان ئاشکرایدەکات، سبەى هەریەکە لە بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمارى عێراق و محەمەد حەلبوسى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق دەگەنە هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانیەوە لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر پێشوازییان لێدەکرێت، بەڵام لەبارەى عادل عەبدولمەهدى سەرۆکوەزیرانەوە تائێستا زانیارى نیە بەشداربێت لە مەڕاسیمەکەدا یان نا. . بەگوێرى زانیارییەکان سبەى پاش سوێندخواردنى نێچیرڤان بارزانى وەک سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بە مەرسومێکى هەرێمى مەسرور بارزانى بۆ پێکهێنانى  کابینەى نۆهەمى حکومەت ڕادەسپێرێت. . بەگوێرەى ئەو وێنانەى بۆ ناس کورد نێردراون، هۆڵى سەعد عەبدوڵا هاوشێوەى پەرلەمانى کوردستان ڕازێندراوەتەوە، مەنەسەى سوێندخواردنەکە وەکو سەرۆکایەتى پەرلەمانى لێکراوە. . وێنەى شوێنى مەراسیمى سوێندخواردنى سەرۆکى هەرێم: . .