ناس كورد-
توێژینەوەیەکی پزیشکیی ئەڵمانی ئاشکرای کرد، ئەو کەسانەی کە خۆیان کوتاوە بە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا لە 100% پارێزراو نین لە توشنەبوون بە ڤایرۆسەکە و دەڵێت، ئەگەریشی هەیە ئەو کەسانە هۆکارێکیش بن بۆ گواستنەوەی ڤایرۆسەکە بۆ کەسانی تر.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
گۆڤاری "شتیرن"ی ئەڵمانی (25ی نیسانی 2021) بڵاویکردەوە، پەیمانگای ڕۆبەرت کوخ بۆ نەخۆشییە گوازراوەکانی ئەو وڵاتە لە ڕاپۆرتێکیدا ئەوەی ئاشکراکردووە، "ئەو کەسانەی کە ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە بە تەواوەتی پارێزراو نیین لە توشنەبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەگەریش هەیە بەڕێژەیەکی زۆر ببن بە هۆکاری گواستنەوەی ڤایرۆسەکە بۆ کەسانی دیکە".
بەگوێرەی گۆڤارە ئەڵمانییەکە، "پێشتر ڕاپۆرتێکی ئەو پەیمانگایە ئاماژەی بەوەکردووە کە وەرگرتنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بە شێوەیەکی باش مەترسی توشبوون بە پەتاکە لە ئەڵمانیا کەم دەکاتەوە، بەڵام لە هەمانکاتدا ناتوانێت بە ڕێژەی لە 100% کەسی کوتراوە پارێزراو بکات لە توشبوون بە ڤایرۆسەکە".
ئەوەش خراوەتەڕوو، "ئەوانەی ڤاکسینەکە لە خۆیان دەدەن تینی ڤایرۆسەکە و ڕێژەکەی لەناو جەستەیان کەمتر دەبێت بەراورد بەوە کەسانەی کە خۆیان نەکوتاوە، و لە هەمانکاتیشدا ماوەی مانەوەی ڤایرۆسەکە لە جەستەی کەسانی کوتراوەدا کەمتردەبێت بەراورد بە کەسانی نەکوتراو".
توێژینەوە ئەڵمانییەکە جەختیلەوەشکردووەتەوە، "ڤاکسینەکانی دژبە کۆرۆنا ناتوانن ( بەرگریی پاگژکراو) بۆکەسی کوتراو مسۆگەربکات، ناتوانن ڕێگری لەچوونە ژوورەوەی ڤایرۆسەکە بۆ کۆئەندامی هەناسەدان بکەن".