گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ڤاکسینی کۆرۆنا پەیوەندی بە نەزۆکییەوە چییە؟

2021.04.25 - 13:35
App store icon Play store icon Play store icon
ڤاکسینی کۆرۆنا پەیوەندی بە نەزۆکییەوە چییە؟

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕەتیکردەوە هیچ پەیوەندییەک لەنێوان کوتان بەڤاکسینی کۆرۆنا و توشبوون بە نەزۆکی هەبێت، هۆشداریشدا لە سەرهەڵدانی شەپۆلی توندتری ڤایرۆسەکە بەهۆی پابەندنەبوونی هاووڵاتیان بە ڕێکارەکانی خۆپارێزییەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدولغەنی ساعدی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستیی ڕەسافە لە بەغدا ( 25ی نیسانی2021) لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی"سەباح"ی فەرمی ڕایگەیاند، "هیچ جۆرە پەیوەندییەک لە نێوان ڤاکسین و توشبوون بە نەزۆکی نییە، توێژینەوە زانستییەکان ئەوەیان سەلماندووە".

 

وتیشی، "ڤاکسینەکان تەنها کار لەسەر بەهێزکردنی سیستمی بەرگریی لەش دەکەن دژ بە ڤایرۆسەکە، کاری ڤاکسینەکان لەوێ کۆتایی دێت، پێشتر دەیان هەزار کەس تاقیکردنەوەیان لەسەرکراوە دەرکەوتووە کە تەنها هەندێ نیشانەی لاوەکی سوک دروست دەکات".

 

بەرپرسەکەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئەوەشی وتووە، " ئەو ڤایرۆسە بەردەوام توخمی خۆی دەگۆرێت، بۆیە زۆر مەترسیدارە، ڤاکسینەکان توانای بەرەنگاربوونەوەی هەموو توخمەکانیان هەیە، بۆیە گرنگە خۆکوتین بە ڤاکسینەکان بەهەند وەربگیرێت و پشتگوێ نەخرێت".

 

 ساعدی هۆشداریشدا لەسەرهەڵدانی شەپۆلی دیکەی توندی ڤایرۆسەکە بەهۆی پابەندنەبوونی هاووڵاتیان بەڕێکارەکانی بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی پەتاکە، وتیشی، " بۆ بەهێزکردنی بەرگریی لەش دژ بە نەخۆشییەکە پێویستمان بەوەیە لە داهاتوودا بە شێوەیەکی ساڵانە یان وەرزیانە ڤاکسینی دژ بەو ڤایرۆسە بەکاربهێنین".