ناس کورد-
وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم نوسراوێکی ئاڕاستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی دەرەوەی وەزارەتەکە کردووە و دەڵێت، بە زووترین کات تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی کانوونی یەکەمی 2020، ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ژمێرکاری / بەڕێوەبەرایەتی ژمێرکاریی نامەڵبەندی بکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە نوسراوەکەدا کە 22ی ئەم مانگە دەرچووە و واژۆی وەزیری دارایی پێوەیە، تیایدا هاتووە، "بۆ لەمەودوا پێویستە مانگانە تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانەی فەرمانگە نامەڵبەندییەکانتان ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ژمێرکاری / بەڕێوەبەرایەتی ژمێرکاریی نامەڵبەندی بکەن لەماوەی 10 ڕۆژ لە کۆتایی هەموو مانگێک."
ئەوەش هاتووە، "بەپێچەوانەوە هەر فەرمانگەیەک لەکاتی دیاریکراودا تەرازووی پێداچوونەوە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو نەکات، پێشینەی مانگانەی بۆ خەرج ناکرێت."