گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پارتی ’’ڕێگەیەک بۆ کەمکردنەوەی حاڵەتەکانی کوشتن’’ دەگرێتەبەر

2021.04.25 - 10:59
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی ’’ڕێگەیەک بۆ کەمکردنەوەی حاڵەتەکانی کوشتن’’ دەگرێتەبەر

ناس کورد-

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی  لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی بەردەوام دووبارەبوونەوەی حاڵەتەکانی کوشتن، فراکسیۆنەکەیان پڕۆژە یاسایەک بۆ ھەمواری یاسای ھەڵگرتنی چەک ئامادە دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حیکمەت محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی  (یەکشەممە 25ی نیسانی 2021) بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاند، " ماوەیەکە دیاردەی کوشتن و شەڕکردن و تەقەکردن زۆر بووە، یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەوەش ئاسانی ھەڵگرتنی چەکە لە ھەرێمی کوردستان."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "فراکسیۆنەکەمان لە پەرلەمانی کوردستان سەرقاڵی ئامادەکردنی پڕۆژە یاسایەکە بۆ ئەوەی ھەمواری یاسای مۆڵەتدانی ھەڵگرتنی چەک بکەینەوە و ئەو یاسایه‌ توند بکەین بە جۆرێک کۆتوبەندەکانی ھەڵگرتنی چەک قورس بکرێت".

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " یەکێک لە ھۆکارەکانی  کوشتن جۆرە دەمانچەیەکه‌، کە ھەرزان و ئاسان دەست دەکەوێت، بۆ چەند جارێک بەکار دەھێنرێت، لە پڕۆژەکەماندا وا دەکەین ھێنان و بەکارھێنانی  قەدەغە بکەین ."

 

باسی لەوەشکردووە، "هەروەها ئێستا لە ماڵان چەکی جۆری کڵاشینکۆف و بیکەیسی و چەند چەکێکی دیکەش ھه‌ن، ھەوڵ دەدەین بەپێی ھەمواری ئەو یاسایە، ئەو جۆره‌ چەکانه‌ش لە ماڵان وەربگیرێتەوە لە بەرامبەریشدا  حکومەت قەرەبوویان بکاتەوە تا رێگەیەکی ئاسان بێت بۆ کۆکردنەوەی چەک لە دەست ھاووڵاتیان."

 

لەماوەی ڕابردوو حاڵەتەکانی کوشتن و خۆکوشتن لە هەرێمی کوردستان زیادیان کردووە و ئەوەش بووەتە باسی گەرمی میدیا و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، لە دوایین ڕووداویشدا شەوی ڕابردوو لە سنوری پارێزگای دهۆک لەشەڕی نێوان دوو بنەماڵەدا ژنێکی تەمەن 30 ساڵ کوژرا کە دایکی سێ منداڵ بوو، بە چەند کاتژمێرێک پێش ئەو ڕووداوەش لە هەولێر کوڕێک لەلایەن باوکییەوە کوژرا.