گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئامانجەکە چییە؟

هێرشەکەى سەر فڕۆکەخانەی بەغدا خەریک بوو ’’ئامانجێکی گرنگ’’ بپێکێت

2021.04.25 - 10:55
App store icon Play store icon Play store icon
هێرشەکەى سەر فڕۆکەخانەی بەغدا خەریک بوو ’’ئامانجێکی گرنگ’’ بپێکێت

ناس کورد-

لەوانەیە هێزە ئەمنییەکانی عێراق تەنها چەند ڕۆژێکیان مابێت بۆئەوەى وەڵامی گروپە چەکدارەکان بدەنەوە کە دواین هێرشیان بۆسەر فڕۆکەخانەی بەغدا خەریک بوو "ئامانجێکی گرنگ" بپێکێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەی "المدی"ی عێراقی ئاشکرای کرد، هێرشە موشەکییەکەى ڕۆژی پێنجەممەى ڕابردوو (22ی نیسانی 2021) مەترسیدارترین هێرش بوو کە لە ماوەى دوو ساڵی ڕابردوودا بۆسەر هێزەکانی ئەمریکا ئەنجام درابێت، "چونکە خەریک بوو یەکێک لە فڕۆکە سەربازییەکان بپێکێت."


ڕۆژی پێنجشەممە فەرماندەیی سەربازیی عێراق ڕایگەیاند، سێ موشەک لە فڕۆکەخانەی بەغدا کەوتووەتەخوارەوە و وەک هەمیشە "گروپە لەیاسا دەرچووەکانی" تۆمەتبار کرد بە ئەنجامدانی.

 

بەپێی سەرچاوەیەک کە قسەی بۆ ڕۆژنامەکە کردووە، "یەکێک لە موشەکەکان لە نزیک شوێنی نیشتنەوەى فڕۆکە ئەمریکییەکان کەوتووەتەوە لە سەربازگەی ڤیکتۆریا کە دەکەوێتە نزیک فڕۆکەخانە، ئەوەش یەکەم هێرشی هاوشێوەیە لە شەش مانگی ڕابردوودا."

 

سەرچاوەکە باسی لەوەشکرد، "هێرشەکە لەسەر سەربانی ماڵێکی کرێ لە گەڕەکی فورات لە نزیک گەڕەکی جیهاد لە ڕۆژئاواری بەغدای پایتەخت ئەنجام دراوە، هەروەها پێنج موشەکی تر لە شوێنی هەڵدانەکەدا بەجێماون."


ئەیلولی ڕابردوو، لە گەڕەکی جیهادەوە هێرشێکی هاوشێوە ئەنجام دراوە و بووەهۆی کوشتنی حەوت کەس لە یەک خێزان دوای ئەوەى یەکێک لە موشەکەکان لە ماڵەکەیاندا کەوتبوویەوە.


یەکێک لە ئەندامانی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمان عێراق بە مەرجی ناونەهێنانی بە ڕۆژنامەکەى وتووە، "سەکۆ و موشەکەکان بە ڕێگەی قاچاخ دەبرێنە گەڕەکەکان، زۆرجار ئۆتۆمبێلی هێزەکانی ەشد بەکاردەهێنرێت.

 

وتیشی، تەنها ساڵی ڕابردوو چوار هێرش لە گەڕەکی جیهادەوە ئەنجام دراوە، لە یەکێک لەو هێرشانەدا دوو موشە لە ناوچەی سەوزی بەغدا کەوتەوە.