گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشنیازێکی نوێ لە وەزارەتی پەروەردەوە بۆ کردنەوەى قوتابخانەکان

2021.04.25 - 10:34
App store icon Play store icon Play store icon
پێشنیازێکی نوێ لە وەزارەتی پەروەردەوە بۆ کردنەوەى قوتابخانەکان

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح
بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ئاشکرایکرد، وەزارەتی پەروەردە پێشنیارێکی نوێی ئاراستەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کردووە بۆ شێوازی خوێندنی ناو پۆل، ڕاشیگەیاند، چاوەڕێ دەکرێت لەم هەفتەیەدا بڕیار لەسەر پێشنیازەکە بدرێت .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دڵشاد عومەر لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" ڕایگەیاند(25ی نیسانی 2021)، "هاوشێوەی وەرزی یەکەم، داوامان لە وەزارەتی پەروەردە کردووە خوێندکارانی قۆناغە ناکۆتاییەکان بە شێوەیەکی ئارەزوومەندانە دەست بکەنەوە بە خوێندنی ناوپۆل".


وتیشی، "پێشنیازەکە لەڕێگەی وەزیری پەروەردەوە ئاڕاستەی لیژنە باڵای ڕووبەرووبوونەوە کۆرۆنا کراوە کە خۆی دەبینێتەوە لەوەی کە خوێندکار و بەخێوکەرەکەی سەرپشک بن لە نێوان بەردەوامبوون لە خوێندنی ئەلیکترۆنی یان گەڕانەوە بۆ ناوپۆل، هەردوو بژاردەکەش ئارەزوو مەندانەیە زۆرە ملێی نییە".


بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ئەوەشی وت، "دۆخی کۆرۆنا زۆر مەترسیدارە ئێمە ناتوانێن ریسک بەژیانی قوتابیان ومامۆستایانەوە بکەین، کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان ودەستکردنەوە بە پرۆسەی خوێندنی ناو پۆل ئەوا ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی تەندروستی یەکلایی دەکاتەوە".


دلشادعەمەر وتیشی، "چاوەڕێ دەکەین لەم هەفتەیەدا بڕیاردان لەسەر ئەو پێشنیازە یەکلایی بێتەوە".

 

لە کۆتایی مانگی شوباتی ڕابردوودا جارێکی تر وبەهۆی هەڵکشانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە خوێندنی قۆناغە ناکۆتاییەکان پۆلەکانی ( 1تا 11) هەڵپەسێردرا و وەزارەتی پەرەوەردە بڕیاریدا ئەو قۆناغانە درێژە بەخوێندن بەدەن بەشێوازی ئەڵکترۆنی کە ئەوەش وایکرد لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا خوێندکاران ناڕەزایەتی دەربڕن و خوپیشاندان بکەن، لە ئێستادا تەنها پۆلی 12 ئامادەیی لەخوێندنی ناو پۆل بەردەوامن.