گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئەمساڵ بەکارهێنانی مەشروب و جگەرە لە هەرێمی کوردستان زیادی کردووە

2021.04.25 - 10:25
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمساڵ بەکارهێنانی مەشروب و جگەرە لە هەرێمی کوردستان زیادی کردووە

ناس کورد-

وەزارەتی پلاندانانی هەریم خشتەیەکی بەراوردکاریی تایبەت بە کڕینی شتومەک و بارودۆخی بازاڕ لەنێوان ئەمساڵ و ساڵی ڕابردوودا بڵاوکردەوە و بەگوێرەی خشتەکە، بەکاربردن لە خواردنەوە کحولییەکان و پێداویستییەکانی ناوماڵدا زیادیان کردووە، لە بەرامبەردا لە چێشتخانەکان و پەروەردەدا دابەزیوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان (یەکشەممە 25ی نیسانی 2021) خشتەیەکی بڵاوکردەوە کە تیایدا بەراوردی کردووە لەنێوان بەکاربردن لە مانگی ئازاری ئەمساڵ و ئازاری ساڵی ڕابردوو، بەگوێرەی بەراوردەکەش لەمساڵدا بەکاربردن بەڕێژەی %4.2 زیادیکردووە.

 

بەگوێرەی خشتەکەی وەزارەتی پلاندانان، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، لەمساڵدا بەکاربردن لە توتن و خواردنەوە کحولییەکان، تەندروستی، پێداویستییەکانی ناوماڵ، جلوبەرگ و پێڵاو زیادی کردووە.

 

لە بەرامبەر ئەوەدا، بەکاربردن لە چێشتخانەکان و پەروەردە و پەیوەندییەکان دابەزیوە، ئەوەش لەژێر کاریگەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دوورکەوتنەی هاووڵاتیان لە خواردنی دەرەوە و داخستنی قوتابخانەکان.