ناس کورد-
پۆلیسی ئیسپانیا ڕایگەیاند، توشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنایان دەستگیرکردووە کە بە ئەنقەست 22 کەسی دیکەی توشی نەخۆشییەکە کردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بە گوێرەی هەواڵێکی کەناڵی "یورۆ نیوز"ی ئەوروپی (25ی نیسانی 2021)، پۆلیسی شاری مایۆرکا لە وڵاتی ئیسپاینا پیاوێکی تەمەن 40 ساڵیان دەستگیر کردووە کە توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنایە و بە ئەنقەست 22 کەسی دیکەشی توشی پەتاکە کردووە.
ئاماژەبەوەشکراوە، "پیاوە توشبووەکە گوێی نەداوە بەوەی کە توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنایە سەرباری ئەوەی کە پشکنینەکان ئەوەیان دەرخستووە، بۆیە ژیانی ئاسایی خۆی بەرێکردووە و تێکەڵ بە کەسانی تر بووە وخۆی کەرەنتینە نەکردووە".
ئەوەشخراوەتەڕوو، "توشبووەکە سەرباری ئەوەی تایەکی زۆری هەبووە و پلەی گەرمی لەشی گەیشتووەتە 40 پلە، بەڵام هەرچووە بۆسەرکارەکەی خۆی و بەئەنقەست وبەشێوەیەکی راستەوخۆ هەشت کەسی لە هاوڕێیەکانی توشی ڤایرۆسەکە کردووە و 14 کەسی دیکەشیان بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ".