ناس کورد-
کەوتنەوەی ئاگرێک لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لە بەغدا کە دەیان قوربانیی لێکەوتەوە کاردانەوەی زۆری لێکەوتووەتەوە و دیمەنی تەقینی یەکەمین بتڵێ ئۆکسجنیش لە نەخۆشخانەکە بڵاوکرایەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
درەنگانی شەوی ڕابردوو لە شاری بەغدا ئاگر لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب کەوتەوە و چەند بووتڵێکی ئۆکسیجینی نەخۆشخانەکەش بەهۆی ئاگرەکەوە تەقینەوە.
بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆییەی بڵاوکراوەتەوە، تیایدا دەردەکەوێت چەند کەسێک لە قاوشی نەخۆشخانەکە وەستاون و لە پڕ دەستدەکەن بە وتنی " لااله الا الله" و ڕادەکەن.
تائێستا وەزارەتی تەندروستیی عێراق هیچ ئامارێکی لەبارەی ژمارەی قوربانییەکانەوە بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام بەگوێرەی سەرچاوە نافەرمییەکان بەهۆی ڕووداوەکەوە دەیان کەس گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون.
بالفيديو |
— قاسم البهادلي (@O6_9c) April 24, 2021
لحظة انفجار الاسطوانات في مستشفى ابن الخطيب.#اقاله_وزير_الصحه pic.twitter.com/wb9P89NFgA
ڕووداوەکە کاردانەوەی گەورەی لێکەوتووەتەوە و پاش کەمێک لە ڕووداوەکە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجامدا و ڕایگەیاند، " ئاگرکەوتنەوە لەنەخۆشخانەکە کارەساتێکی دڵتەزێنە، بۆیە پێویستی بەوە کرد بەم بەیانی زووە کۆبینەوە، فەرمانمان کردووە قوربانییەکانی ڕووداوەکە بە پلەی شەهید هەژماربکرێن و بریندارەکانیش لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق چارەسەریان بۆ بکرێت".
وتیشی، " رووداوەکە پەیوەستە بە ئاسایشی نیشتیمانی وڵاتەوە و نابێت بە ئاسانی تێپەرێت، بۆیە فەرمانمان کردووە بەرپرسانی نەخۆشخانە هەموویان دەستبەسەر بکرێن و دەستبەجێ دەست بکرێت بە لێکوڵێنەوەیەکی گشتگیر و فراوان".
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، " دەبێت تیمێکی هونەری لە هەموو وەزارەتە پەیوەندیدارەکان پێکبهێنرێت بۆ وردبینی لە ڕێکارەکانی سەلامەتی لە هەموو نەخۆشخانەکان، میوانخانەکان و شوێنە گشتییەکان لەماوەی یەک هەفتە و لەسەرەتاسەری عێراقدا".
کازمی داواشی کرد ئەنجامی لێکۆڵێنەوەکان لەماوەی 24 کاتژمێردا ئاشکرا بکرێت وئەوانەشی کەمتەرخەمبوون بەتووندی سزابدرێن .