ناس کورد-
لەدوای کەوتنەوەی ئاگرەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لە بەغدا کە دەیان قوربانی لێکەوتەوە، سەرۆکى هەرێمی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، نه‌خۆشخانه‌كانى هەرێمی کوردستان ئاماده‌ن بۆ پێشوازيكردن له برينداران.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نێچیرڤان بارزانی لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە (25ی نیسانی 2021) دەڵێت، "ڕووداوى به‌ئازار و دڵته‌زێنى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ى شه‌وى ڕابردوو له نه‌خۆشخانه‌ى ئيبن ئه‌لخه‌تيبى تايبه‌ت به نه‌خۆشه‌كانى كۆرۆنا له به‌غدا كه تيايدا ده‌يان كه‌س گيانيان له ده‌ست دا و بريندار بوون، هه‌موومانى هه‌ژاند."
دەشڵێت، پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكارى قوربانيان و ته‌واوى گه‌لى عێراق ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوبه‌شى خه‌م و په‌ژاره‌يانم. له خواى مه‌زن داواكارم گيانيان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و شيفاى به‌په‌له بۆ برينداران بنێرێت."
نێچیرڤان بارزانی جەختی کردووەتەوە کە "هه‌رێمى كوردستان به هه‌موو شێوه‌يه‌ك ئاماده‌ى هه‌موو هاوكارييه‌كى پێويسته و نه‌خۆشخانه‌كانى به ته‌واوى ئاماده‌ن بۆ پێشوازيكردن له بريندارانى ڕووداوه‌كه و پێشكه‌شكردنى هه‌موو چاودێرييه‌كى پزيشكيى پێويست."
دەشڵێت، "لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كان ده‌بێ هۆكاره‌كانى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌كه ئاشكرا بكه‌ن و لێچينه‌وه له هه‌ر كه‌مته‌رخه‌مييه‌كدا بكرێت و له هه‌موو شوێنێك ئه‌وپه‌ڕى ڕێكاره‌كانى سه‌لامه‌تى بگيرێنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى ديكه ڕووداوى وا دڵته‌زێن له هيچ شوێنێكى وڵات دووباره نه‌بنه‌وه."
درەنگانی شەوی ڕابردوو لە شاری بەغدا ئاگر لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب کەوتەوە و چەند بووتڵێکی ئۆکسیجینی نەخۆشخانەکەش بەهۆی ئاگرەکەوە تەقیونەتەوە، هەرچەندە تائیستا ئاماری فەرمی ڕانەگەیەنراوە، بەڵام بەپێی ئامارە نافەرمییەکان، دەیان حاڵەتی گیانلەدەستدان و برینداربوونی لێکەوتەوە.
هەر زوو، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانیکرد، سەرجەم بەرپرسانی نەخۆشخانەکە دەستبەسەربکرێن و قوربانییەکانی ڕووداوەکەش بە پلەی شەهید هەژماربکرێن، ڕاشیگەیاند، دەبێت هۆکاری ڕووداوەکە لە ماوەی 24 کاتژمێردا ئاشکرابکرێت و ئەوانەشی کەمتەرخەم بوون لێپێچینەوەی تووندیان لەگەڵدا بکرێت.
مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ( 25ی نیسانی 2021) بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکی بەپەلەدا لەبارەی ڕووداوەکەوە ڕایگەیاند، " ئاگرکەوتنەوە لەنەخۆشخانەکە کارەساتێکی دڵتەزێنە، بۆیە پێویستی بەوە کرد بەم بەیانی زووە کۆبینەوە، فەرمانمان کردووە قوربانییەکانی ڕووداوەکە بە پلەی شەهید هەژماربکرێن و بریندارەکانیش لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق چارەسەریان بۆ بکرێت".
وتیشی، " رووداوەکە پەیوەستە بە ئاسایشی نیشتیمانی وڵاتەوە و نابێت بە ئاسانی تێپەرێت، بۆیە فەرمانمان کردووە بەرپرسانی نەخۆشخانە هەموویان دەستبەسەر بکرێن و دەستبەجێ دەست بکرێت بە لێکوڵێنەوەیەکی گشتگیر و فراوان".
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، " دەبێت تیمێکی هونەری لە هەموو وەزارەتە پەیوەندیدارەکان پێکبهێنرێت بۆ وردبینی لە ڕێکارەکانی سەلامەتی لە هەموو نەخۆشخانەکان، میوانخانەکان و شوێنە گشتییەکان لەماوەی یەک هەفتە و لەسەرەتاسەری عێراقدا".