گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە میراتی خۆی یان پارەی مناڵەكانی

كەسێك مرد و قەرزاری ڕۆژوبوو، كەسوكاری چی بكەن؟ فەتوایەك لەوبارەیەوە بڵاوكرایەوە

2021.04.25 - 03:41
App store icon Play store icon Play store icon
كەسێك مرد و قەرزاری ڕۆژوبوو، كەسوكاری چی بكەن؟ فەتوایەك لەوبارەیەوە بڵاوكرایەوە

ناس كورد_

خانەی فەتوای میسری جەختیكردەوە ئەگەر كەسێك مرد و قەرزاری ڕۆژووی مانگی ڕمەزان بوو ئەوە لەپارەی بەجێماوی میراتی خۆی یان سامانی مناڵ و كەسوكارەكەی دەبێت فیدیەی ئەو ڕۆژانەی بۆ بدرێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 
خانەی فەتوای میسری لەوەڵامی پرسیارێكدا (25 نیسانی 2021) كە "ناس كورد" دیویەتی فیدیەی ڕۆژووی فەوتاوی بە دابینكردنی خواردنی هەژارێك دیاری كردووە، بەرامبەر هەر ڕۆژێكی ڕەمەزان لەو خواردنە ئاساییەی خەڵك ڕۆژانە دەیخۆن و بەپێوەری شەریعەت هاوتای 510 گرام گەنم دەكات یان بەهاكەی بەپارە بەپێی فەتوای زانایان. 
 
بەپێی فەتوای خانەكە ئەگەر كەسی مردوو خۆی سامانی نەبوو یان میراتی لێ بەجێ نەما، ئەوە مناڵ و كەسوكارەكەی باشترە فیدیەی ڕۆژووەكەی بۆ ببژێرن.