گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فشارێکی گەورە دەخرێتە سەر بايدن بۆ لابردنى مافى خاوەندارێتى ڤاكسينەكان

2021.04.24 - 23:42
App store icon Play store icon Play store icon
فشارێکی گەورە دەخرێتە سەر بايدن بۆ لابردنى مافى خاوەندارێتى ڤاكسينەكان

ناس کورد- 

فشارێکی بۆ سەر ئيدارەى ئەمريكا بۆ لابردنى مافى خاوەندارێتى ڤاكسينەكانى كۆرۆنا زياد دەكەن و ژمارەيەكى زۆر ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەران و براوەكانى خەڵاتى نۆبڵ و سەرۆكى دەوڵەتان دەچنە پاڵ هەڵمەتەكە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەكانى هەواڵى ئەمريكا (24ى نيسانى 2021) بڵاويانكردووەتەوە، ژمارەيەكى ڕێكخراوى گەورەى جيهانى ياداشتنامەيەكيان پێشگەشى جۆ بايدن، سەرۆكى ئەمريكا كردووە كە لەلايەن يەك مليۆن كەسەوە واژۆ كراوە.

 

ڕونيشكراوەتەوە، ياداشتنامەكە بۆ لابردنى مافى خاوەندارێكى ڤاكسينەكانە بەشێوەيەكى كاتى و هاوكات ئەنجومەنى پيران و كۆنگريێسيش نامەيەكيان ئاڕاستەى بايدن كردووە بۆ هەمان مەبەست، كە نامەكە لەلايەن 100 ئەندامى ئەنجومەنى پيران و كۆنگرێس و سەرۆكانى 60 دەوڵەتى جيهان و 100 براوەى خەڵاتى نۆبڵەوە واژۆ كراوە.

 

رونيشكراوەتەوە، ئەو فشارەی دروست كراوە لەسەر ئيدارەى ئەمريكا بۆ ئەوەيە تا هاوكارى دەوڵەتە هەژارەكان بكرێت بۆ كۆنترۆڵكردنى پەتاى كۆرۆنا.

 

لاى خۆشيەوە بێرنى ساندەرز، سيناتۆر لە كۆنگرەيەكى ڕۆژنامەوانيدا ڕايگەياند، بەرژەوەندى ئەمريكايە كە زۆرترين كەس بە ڤاكسينەكان بكوترێن بە خێراترين كات، چونكە دەرفەتى گۆڕانى زياترى ڤايرۆسەكە دەبێتە هۆى دوبارە داخستنەوە لە وڵاتەكەدا.

 

پێشى وايە، ئەوە پەيوەندى بە تەندروستييەوە هەيە و كەيسێكى ئەخلاقييە و پێويستە ئەمريكا لەم كەيسەدا كارە دروستەكە بكات.